لە بارەی ناجێگری بەهای دینارەوە لیژنەی دارایی عێراق داوای کۆبوونەوەی کردووە

دراوى عێراقى و دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لیژنەی دارای عێراق داوای لە کوتلە سیاسییەکان کردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە ناجێگری بەهای دینار بەرمابەر بە دۆلار ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی دووەم، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ھۆکاری ناجێگیری بەھای دینار بەرامبەر دۆلار زۆرە، دەڵێت “چارەسەرەکانی بانکی ناوەندی ھاوکار نەبوون بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی دراو و ھەنگاوی لاوەکی بوون و نرخی دینار بە جێگریی نەماوەتەوە”.
ئامائەی بەوەکردووە، داواکراوە بودجە خەرجبکرێت و ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران بکرێت و رێکارە حکومییەکان بۆ دەستگەیشتن بە دۆلار ئاسان بکرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشکرایکردووە، داواکراوە سەرکردەی کوتلە سیاسییەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن، بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی جێبەجێنەکردنی سیستمی سویفت و کاریگەرییەکانی لەسەر بواری سیاسی و ئەمنی و ئابوری و کۆمەڵایەتی.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









