نوێترین زانیاری لەبارەی دەستبەكاربوونی دوو لیوا هاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق

دیمهنى ئۆپراسیۆنێكى هاوبهشى هێزهكانى پێشمهرگه و سوپاى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت، لە ئایندەیەكی نزیكدا دوو لیوا هاوبەشەكەی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەكاردەبن و دەبنە بەشێك لە سیستمی بەرگریی عێراق، دهشڵێت: “مووچە و بودجەكەیان لەسەر حكومەتی عێراقه و لە پرۆژەیاسای بودجە پشكیان بۆ تەرخانكراوە”.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئهمڕۆ ههینى 10ى تشرینى دووهم، بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆرە لایەنە پەیوەندیدارەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی سەرقاڵی پێكهێنانی لیوای هاوبەشی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقن، لەئێستادا كاروبارەكانی دەستبەكاربوونی دوو لیوا ھاوبەشەكەی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەكۆتا گهیشتووه و دەبنە بەشێك لە سیستەمی بەرگریی عێراق”.
لهبارهى پهیوهستى دارایی و ئیدارى ئهو لیوا هاوبهشانه، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشى: “لەڕووی ئیداری و كارگێڕییەوە ئەو دوو لیوا هاوبەشە مووچە و بودجەیان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بۆ دابیندەكرێت، هاوكات لە پرۆژەیاسای بودجەدی گشتی عێراقیشدا پشكی ئەو دوو لیوا هاوبەشە لە مووچە و بودجەكانیان دیاریكراوە و لە پەرلەمان دەنگیان لەسەردراوە”.
له وهڵامى ئهو پرسیارهى كهى دهستبه خهرجكردنى بودجه و مووچهى ئهو لیوا هاوبهشانه دهكرێت؟ هەرێم كەمال ئاغا ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئایندەیەكی نزیكدا مووچە بۆ ئەو دوو لیوا هاوبەشە خەرجدەكرێت و دوای ئەوەش راستەوخۆ دەستبەكاردەبن و ئەركەكانیان بۆ دیاریدەكرێت كە زیاتر پاراستنی ئەو ناوچانەیە كە بۆشایی ئەمنی تیادا دروستبووە و مەترسی بوونی چەكدارانی داعشیان تیادا ماوە”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









