لەهەولێر هەزار و 450 بیری ئاو لێدراون و ئاستی ئاوی ژێرزەوی بۆ 620 مەتر دابەزیوە

0
476

SNN-عەلی حەمە سەعید
تادێت ڕێژەی نزمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر زیاتر دەبێت و ئەوەش بەهۆی لێدانی ئەو ژمارە زۆرەی بیری ئاوە كە لێدراون، هاوكات هەندێك بیرهەن ئاستی ئاوی ژێرزەوییان گەیشتووەتە زیاد لە 620 مەتر و لەماوەی 30 ساڵی ڕابردووش زیاد لە 400 مەتر ئاستی ئاوی ژێرزەوی لەهەولێر دابەزیوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای هەولێر وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو،لە ئێستادا هەزار و 300 بیر لە ناو سەنتەری شار هەولێر و دەوروبەری لێدراون كە ڕۆژانە ئاو بۆ زیاد لە %55ی دانیشتووانی شاری هەولێر دابیندەكەن، ساڵی ڕابردووش بڕیار دراوە كە 138 بیری دیكە بۆ سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری لێبدرێت بەوجۆرەش لە ئێستادا نزیكەی هەزار و 450 بیری ئاو لە سەنتەری هەولێر و دەوروبەری لێدراون.
ئاماژە بەوەشكراوە، شارەزایان و ئەندازیارانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای هەولێر لەگەڵ لێدانی ئەو بیرانەدا نەبوون كە ساڵی ڕابردوو بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت لێدراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی سەرۆكی حكومەت فەرمانی كردووە نەتواندراوە بڕیارەكەی ڕەتبكرێتەوە و بەهۆیشەوە ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر بەڕێژەیەكی زۆربەرچاو دابەزیوە و لە هەندێك شوێن ئاستی ئاوی ژیر زەوی گەیشتووتە زیاتر لە 620 مەتر و دەیان بیریش وشكیان كردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە سنووری پارێزگای هەولێر زیاد لە 400 مەتر دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە بەوهۆیشەوە دەیان بیروشك بوون، لە بری ئەو بیرانەی لە هەولێر وشك بوون، بیری نوێ لێدەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this