قه‌رزێكى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم به بڕى 1 ملیار دۆلار ئاشكرا ده‌بێت

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى كۆمپانیا نه‌وتیيه‌كانى هه‌رێم (ئاپى كور) ئاشكرایده‌كات، حكومه‌تى هه‌رێم بڕى یه‌ك ملیار دۆلار حه‌قده‌ستى كۆمپانیاكانى لایه و نه‌یداوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “تاوه‌كو دڵنیا نه‌بن له چۆنیه‌تى دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه و شایسته‌كانیان له داهاتوودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه ژێربارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ى تشرینى دووه‌م، شاندێكى باڵاى حكومه‌تى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر، بڕیاره ئه‌مڕۆ و سبه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم (ئاپى كور) كۆببنه‌وه.
مایلس كاگینز، وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم له‌و باره‌یه‌وه له‌نوێترین لێدوانى میدیاییدا بۆ میدیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، “ئێمه هه‌فته‌ى پێشوو له دوبه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق كۆبووینه‌وه و ئه‌مڕۆ و سبه‌یش له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ند كۆده‌بینه‌وه له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، چونكه ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگه بۆ هه‌مووان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم له‌باره‌ى مه‌رجى ئه‌وان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم وتیشى: “حكومه‌تى هه‌رێم یه‌ك ملیار دۆلار هه‌قده‌ست و شایسته‌ى دارایی ئێمه قه‌رزاره. هه‌تاوه‌كو دڵنیانه‌بینه‌وه له‌وه‌ى چۆن ئه‌و پاره‌یه‌مان ده‌درێته‌وه و له داهاتووشدا چۆن پاره‌كه‌مان پێده‌درێت ناچینه ژێربارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم”.
مایلس كاگینز جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “ئه‌وان گرێبه‌ستى یاساییان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم كه به گرێبه‌ستى هاوبه‌ش ناسراون بۆ وه‌به‌رهێنانى نه‌وت، ئاماده‌نین له هیچ بارێكدا له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و گرێبه‌ستانه كاربكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستیان به لكتێگه‌یشتنى یاسایی هه‌یه”.
مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیرى وزى توركیا له به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان له دوبه‌ى رایگه‌یاند، “بۆرى نه‌وتى كه‌ركوك – جه‌یهان (عێراق – توركیا) ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت”، له به‌رامبه‌ردا، محه‌مه‌د شیاع سودانى هه‌مان مانگ له‌میانى به‌شداریكردنى له هه‌فته‌ى وزه‌ى رووسیا وتى: “كار له‌سه‌ر ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى ده‌كه‌ین”. هاوكات، هه‌مان مانگ كۆمپانیاى بۆتاشى توركى له نامه‌یه‌كى فه‌رمیدا كۆمپانیاى سۆمۆى ئاگادار كرده‌وه كه ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌نارده ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه.
رۆژى 25ى ئازارى ئه‌مساڵ، به‌پێى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس و به تاوانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌شێوه‌ى نایاسایی، هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیاوه وه‌ستا. دادگاكه بڕیدا بڕى 1.5 ملیار دۆلار غەرامە به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









