
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، پێشبینی هاتنی کەشێکی ناسەقامگیر لەماوەی ڕۆژانی ئایندە دەکرێت کە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەیدا بەشی پێشبینی دەشڵێت:” بەگوێرەی پێشبینییەکان، درێژبوونەوەى نزمە پاڵە پەستۆی لاوازى تورکیا کە کاریگەرییەکەى لە درەنگانى شەوى سێشەممە دەستپێدەکات بۆ ڕۆژى چوارشەممە کاریگەرى زیاد دەبێت و باران بارین بەشێوەى نمە باران و بارانى مامناوەند لەسەرجەمى ناوچەکەمان دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت”.
هەروەها بەشی پێشبینی ئاماژەی بەوەشکردووە کە پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلەی سیلیزى نزم دەبێتەوە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابەزینى پلەکانى گەرما زیاتردەبێت، کاریگەرى ئەم شەپۆلە بە دووقۆناغ دەبێت قۆناغى یەکەم تا ڕۆژى پێنجشەممە دەبێت پاشان لە ڕۆژى هەینى لە کاتى نەگۆڕانى کەشەکە قۆناغى دووەم دەستپێدەکات و پێشبینى دابارین لەم قۆناغە زیاتر دەبێت.
هەروەها ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی کاریگەری شەپۆلی یەکەمدا لە نێوان 15 بۆ 18 مانگ پێشبینی بارانی مامناوەند و باش دەکرێت لە سەرجەم ناوچەکاندا و بەشێوەیەکی پچر پچر کاریگەری دەبێت، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 6 تا 8 پلەی سەدی نزمدەبێتەوە و ڕادەی شێ بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، شەپۆلی دووەم لە 19 و 20ی مانگەوە پێشبینی دەکرێت بە ھاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی قوڵ لە دەریای ناوەراستەوە، لەگەڵیدا بارستە ھەوایەکی سارد و شێداری دەبێت لەم قۆناغە، هاوکات ئەگەری دابارینی بارانێکی زۆر و زیاتر دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و ساردبوونی کەشوھەوای ناوچەکە و بارینی بەفریش لەناوچە شاخاویە بەرزەکان، پێشبینی بارانی پێویست بۆ پەڵە و زیاتریش ھەیە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









