” ئامانجمان ئەوەیە خزمەتگوزارییەكان بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەش بكرێت و هیچ پێكهاتەیەك پشتگوێ نەخرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو پشتگیرییە جەماوەرییەی كە كوردانی كەركوك و پێكهاتەكانی دیكەش بۆ لیستەكەمانیان ڕاگەیاندووە، وایكردووە كە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە ببێتە بەهێزترین لیست بۆ بردنەوەی زۆرینەی كورسییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئێمەش لە ئاست ئەو بەرپرسیارییەتەدا دەبین.
د.بەختیار حسێن زەنگەنە، كاندیدی ژمارە 17ی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كە ژمارەی لیستەكە 142 ەوە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو پێگە بەهێزەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان هەیبووە لە كەركوك و هاوكات بەردەوام لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بووە بە بێ جیاوازی وایكردووە كە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە پاڵپشتییەكی بەهێزی كوردانی كەركوك و پێكهاتەكانی دیكەی شارەكە بەدەستبهێنێت و ببێتە بەهێزترین لیستی هەڵبژاردن لە سنوری پارێزگای كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكێك لەو تایبەتمەندییانەی كە لە كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە هەیە ئەوەیە كە كاندیدەكان لە هەموو بوارە جیاوازەكاندا شارەزاییان هەیە و لەسەر بنەمای تواناكانیان دەستنیشانكراون و لە بوارەجیاوازەكاندا پسپۆڕییان هەیە و هەموو چین و توێژەكانی لەخۆی گرتووە هەر ئەمەش وایكردووە كە هاووڵاتیان متمانە بە كاندیدەكانی لیستەكەمان بدەن.
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوو ئیرادەمانە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەبینە رێگر لە بەردەم هەر كەسێك كە بیەوێت مافی كەركوكییەكان بخوات، بۆیە داوا لە هەمووان دەكەین بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن و دەنگ بە كاندیدەكان لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بدەن، كە ئامانجی لیستەكەمان ئەوەیە كە خزمەتگوزارییەكان لە كەركوك بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەش بكرێت و هیچ پێكهاتەیەكی كەركوك پشتگوێ نەخرێت و كورد بەشداربێت لە بەڕێوەبردنی كەركوكدا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









