دوای لابردنی وەک سەرۆکی پەرلەمان ئەگەری، زیندانی و قەدەغەی سەفەر لەسەر حەلبوسی هەیە

محەمەد حەلبوسی
SNN
محەمەد ساعدی، پسپۆر و شارەزای کاروباری یاسایی بە میدیایەکی عێراقی رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە تەنیا بە لابردنی وەک سەرۆک پەرلەمان نییە بەڵکو چەند رێکارێکی دیکەی یاسایشی بەرامبەری دەگیرێتە بەر.
ساعدی دەڵێت، ئەو دۆسێیانەی ئاراستەی حەلبوسی کراونەتەوە تەنیا پەیوەندی بە کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نییە، بەڵکو ڕێوشوێنی یاسایی هەیە کە لەدژی دەگیرێتەبەر”.
وتیشی” کەسانێک هەن کۆمەڵێک دۆسێیان بەرامبەر حەلبوسی لە دادگا جوڵاندووە کە خۆی دەبینێتەوە لە ساختەکاری و دۆسییەی شەرەف، وە گەر بەراستیش ئەو تۆمەتانە بەسەر سەرۆکی پێشووی پەرلەمان یەکلای بێتەوە ئەوا چارەنوسی زیندانی دەبێت و ماوەی زیندانیەکەش لە 15 ساڵ کەمتر نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانێت بۆ هیچ پرۆسەیەکی سیاسی و پەرلەمانی دیکە لە داهاتوودا خۆی کاندید بکاتەوە، هەروەها بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەحزاب لە عێراق دەبێت لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم دەربکرێت، چونکە دۆسییەی شەرەفی لەسەرە، ئەمە جگە لە قەدەغەی گەشت و چوونی بۆ دەرەوەی وڵات تا دادگای بڕیاری کۆتایی لەسەر دۆسییەکانی دەدات”.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە هەفتەی رابردوودا، ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوە بە تۆمەتی ساختەکردنی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەیس دلەیمی.
رۆژنامەی (شەرقول ئەوسەت)ی لەندەنی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد دواجار حزبی “تەقدوم” جۆتە ژێرباری بڕیاری دورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی، ئەویش دوای گفتوگۆیەكی چڕو پڕ كە پێنج شەممە ئەنجامیاندا.
ڕۆژنامەکە هۆکاری ڕازی بوونی حەلبوسی بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە پێدەچێت ئەو پەیامانەی گەیشتووەتەوە ناوبراو لە لایەن و هێزە ئیقلیمیەكانەوە ئەوەی تێدابێت کە سەردەمی حەلبوسی بەتەواوی كۆتایی هاتوە، ڕووبەڕوبونەوەی یاسایی و سیاسی لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان هیچ سودێكی نەبێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









