“رێژه‌ى سه‌وزایی شاره‌كانى هه‌رێم هاوتا نییه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى”

"قۆناغى سێیه‌مى هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی 1 ملیۆن نه‌مام له قه‌ره‌داغ | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌پێى راپۆرتێكى پێگه‌ى سكاى نیوزى به‌ریتانى، كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى سه‌وزایی له هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئاستێكى مه‌ترسیدار و هاوتا نیه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى رێژه‌ى دانیشتوان، چونكه له زۆربه‌ى ناوچه‌كان رێژه‌ى 10% تێناپه‌ڕێنێت.
له راپۆرتى پێگه به‌ریتانیه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، “رێژه‌ى سه‌وزایی له زۆرینه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان 10% تێناپه‌ڕێنێت، ئه‌مه‌ش زۆر به‌ڕوونى له وێنه‌ى ناو مانگه ده‌ستكرده‌كاندا دیاره كه ده‌ریده‌خه‌ن له پێنج ساڵى رابردوو رێژه‌ى سه‌وزایی دابه‌زینێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینوه و هاوتا نییه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى چڕى دانیشتوان”.
ئاسۆ شكاك، شاره‌زایی ژینگه له هه‌رێمى كوردستان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “رێژه‌ى سه‌وزایی له پارێزگاى هه‌ولێر 15% تێناپه‌ڕێنێت، له‌كاتێكدا رێژه‌ى ستانداردى سه‌وزایی شار بریتیه له 25%، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى نه‌مام چاندن و گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا. ئه‌م شاره پێویستى به 10 ساڵ كاركردن و هه‌ڵمه‌تى به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت بگاته ئه‌و ئاسته”.
به‌پێى راپۆرته، “ماوه‌ى 15 ساڵه دروستكردنى پاركه گشتیه‌كان له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پاشه‌كشه‌ى كردووه”.
ئه‌ندازیار، ڕێبین ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌ندازه‌ى پاركه‌كانى هه‌ولێر ده‌ڵێت: “ده‌یان نه‌مام به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه له‌ناوچوون، بۆیه ناچاربووین 100 هه‌زار نه‌مامى نوێ بچێنین كه تواناى به‌رگه‌گرتنى گه‌رمایان هه‌یه”.
له راپۆرته‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، “هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هه‌ڵمه‌تى فراوان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له 10 ساڵى داهاتوودا بگاته رێژه‌ى ستانداردى سه‌وزایی”.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









