
زیندانێك له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نوێنەری وانەبێژانی بەردەڕەش دەستگیرکرا، ده‌شڵێت: “هێزه ئه‌منیه‌كانى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستگیریان كردووه”.
کارۆخ گوڵاوی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌م، رایگه‌یاند، “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مامۆستا عه‌لی ڕەئوف، نوێنەری وانەبێژانی بەردەڕەش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستگیر كرا”.
نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “پێویسته نوێنه‌رى وانه‌بێژانى به‌رده‌ڕه‌ش به‌زووترین كات ئازاد بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستمان ده‌بێت”.
ده‌ستگیر كردنى عه‌لى ڕه‌ئوف له‌كاتێكدایه بڕیاربوو سبه‌ى یه‌كشه‌ممه مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گردبوونه‌وه بكه‌ن و داواى دامه‌زراندن بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو رۆژى 15ى ئه‌یلول، پرۆسه‌ى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى خۆپیشاندان و بایكۆتى مامۆستایانى ناڕازى و وانه‌بێژان تاوه‌كو ئێستا له هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه پرۆسه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردووه‌ته‌وه. داواكارى سه‌ره‌كى مامۆستایانى وانه‌بێژ بریتیه له دامه‌زراندنى هه‌میشه‌ییان كه ژماره‌یان 30 هه‌زار مامۆستایه. هاوكات مامۆستایانى دامه‌زراو داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌ت مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایی ئه‌مساڵ دابه‌شبكات و پله‌به‌رزكردنه‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









