نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی دواین 700 ملیارەكەی بەغدا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات هەفتەی داهاتوو بڕی 700 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت ئەوەش دوای ئەوەی دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، ئەوەش دواین 700 ملیار دینارە كە بڕیاری لەبارەوە درابوو بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوان بكرێت تا ئێستا دیار نییە مووچەی سێ مانگی داهاتوو بە چ میكانیزمێك دابەشدەكرێت.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، كۆتا بڕی 700 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم ئەو بڕەپارەیەش كە بۆ مانگی نۆ ڕەوانە دەكرێت پێشتر بڕیاری لەبارەوە دراوە و هیچ گرفتێكی نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆبوونەوە و گفتوگۆكانی شاندی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند بەردەوامی هەیە بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ ئەوەی لە دوای ناردنی ئەو 700 ملیار دینارە بەردەوامی بدرێت بەناردنی پارە بۆ مووچەی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رٍێككەوتنێكی یەكلاكەرەوە نازاندرێت بە چ میكانیزمێك ئەو گرفتە چارەسەر دەكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پێدەچێت جارێکی دیكە حكومەتی عێراق بەتایبەت سەرۆكوەزیران ڕەزامەندی دەرببرێت بە ناردنی پارە بۆ تەواوكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ، بەڵام ئەوەش پیویستی بەسەردانی شاندی باڵای حكومەتی هەرێم هەیە بۆ ئەوەی لەوبارەیەوە ڕێككەوتن بكرێت و دواتر لە پاكتاوی دارایی نێوان هەولێر و بەغدا ئەو بابەتە یەكلایی بكرێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









