
SNN
حەماس و ئیسرائیل گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ئەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ ئاگربەست رابگەیەنن و لەو ماوەیەدا بەشێک لە بارمتەکانی هەردوولا ئاڵوگۆڕ پێبکەن.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی ڕۆژی شەممە بە پشتبەستن بە “سەرچاوە ئاگادارەکان” بڵاویکردەوە، کە ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ئەوەی بە دەیان ژن و منداڵی بارمتە کە لەلای هەردووکیانە ئازاد بکەن.
ئاماژە بەوەکراوە، رێککەوتنەکە رێگەپێدانە بۆ هاتنە ناوەوەی یارمەتییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە و ئازادکردنی 50 ژن و منداڵی غەززە کە لەلای ئیسرائیل بارمتەن، لە بەرامبەریشدا حەماس 50 هاوڵاتی مەدەنی ئیسرائیلی و ژنە بارمتەکان ئازاد بکات، بۆ ئەمەش پێنج رۆژ ئاگربەست رادەگەیەنن.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، ڕەنگە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ئازادکردنی بارمتەکان دەستپێبکات و ببێتە هۆی وەستانی یەکەم قۆناغ لە ململانێی ئێستای غەززە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئیسرائیل لە ژێر فشاری توندی ئەمریکادا رەزامەندی دەربڕیوە کە لەژێر چاودێری وردا رێگە بە چوونە ناوەوەی سووتەمەنی بۆ کەرتی غەززە بدات، ڕێککەوتنەش شەش لاپەڕەیە، ئەگەر جێ بەجێبکرێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









