کاتی گەیشتنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا و چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ ئاشکرابوو

مووچە
SNN-
ئاژانسێکی عێراقی زانیاری لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لە کۆتا هەفتەی ئەم مانگەدا بەغدا 700 ملیاری دیکە رەوانەی هەرێم دەکات و بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵیش بەغدا هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە دەبێت رێککەوتنێکی نوێ ئەنجامبدەن.
ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتا هەفتەی ئەم مانگەدا و بەپێی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم، بەغداد 700 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت، لەدوای ناردنی ئەو 700 ملیارەشەوە پێویستە بۆ سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم، رێککەوتنێکی نوێ ئەنجام بدەن، بەوپێیەی لە ئەیلولی ئەمساڵدا بەغدا و هەرێم لەسەر ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار رێککەوتون.
لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی سێ 700 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دا و تاوەکو ئێستاش دوو گوژمە لەو پارەیە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و ئەم مانگەش کۆتا گوژمە دەگات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









