داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن

دیمهنێك له لافاو له شارى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەمەش ترسی ئەگەری دروستبوونی لافاویی لای هاووڵاتییان دروست کردووە.
هەموو فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە دروستببێت.
هاوکات شەوی ڕابردوو پارێزگاری سلێمانی داوای لە هاووڵاتیان کرد و ڕایگەیاند، هاوكار و هەماهەنگی فەرمانگە، تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەكانبن، پابەندی ڕێنماییەكانی شارەوانیی، هاتوچۆ، بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەكانی دیکەبن.
لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و عێراق پشووی فەڕمی ڕاگەیەندراوە، تا هاووڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و ڕووبەڕووی مەترسی نەبنەوە.
ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی لە لێدوانێکی میدیایدا ڕایگەیاند، “سەرجەم تیمەکانمان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدەین ئەگەر حاڵەتێکی نەخوازراو دروستببێت تیمەکانمان هاوکار و هەماهەنگیان دەبن، دەتوانن لە ڕێگەی هێڵی گەرمی 115 پەیوەندیمان پێوەبکەن”.
وتەبێژی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشکرد، ” داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە، هاوکات لە ئەگەری دروستبوونی لافاو ئەوانەی لە نهۆمی زەمینین بچنە نهۆمەکانی سەرەوە تا بە سەلامەتی بمێننەوە بە دووربن لە هەر کارەساتێکی نەخوازراو”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









