راگه‌یه‌نراوێكى به‌په‌له له‌باره‌ى لافاوه‌وه بۆ هاووڵاتییانى هه‌ولێر

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى قوربانیانى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر له ساڵى 2021 | فۆتۆ: KRG
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رگریی شارستانى هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكى له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى دروستبوونى لافاو له‌و شاره بڵاوكرده‌وه و چه‌ند رێنماییه‌كى خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان له‌كاتى دروستبوونى لافاودا به پارێزراوى بمێننه‌وه.
به‌هۆى ده‌ستپێكردنى شه‌پۆلى بارانبارین، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ى تشرینى دووه‌م، له شه‌قامى 100 مه‌ترى شارى هه‌ولێر لافاو دروستبوو و ئاسته‌نگى هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیيان دروستبوو. دواتر به‌رگریی شارستانى ئه‌و شاره له راگه‌یه‌نراوێكدا چه‌ند رێنماییه‌كى خسته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیيان به پارێزراوى بمێننه‌وه له ئه‌گه‌رى روودانى لافاودا.
ده‌قى رێنماییه‌كان
رێکارەکانی خۆپارێزی لە کاتی روودانی لافاو:
1 -لافاوی خێرا گەشە دەکات چاوەڕێ مەکە تا ئاو بەرز دەبێتەوە و دەستبەجێ لە ناوچە نزمەکان دوربکەونەوە و ئەگەر شۆفێری دەکەیت لەو شەقامەنەدا کە لافاویان تێدا دروست بووە شۆفێری مەکە و هەوڵبدە ئەو ناوچانە بگریتە بەر کە ئاراستەی رێگاکانیان لە لافاو پارێزراوە.
2 -پارەی نەختینە و دەرمان و پێداویستی فریاگوزاری سەرەتایی و جل و بەرگ پۆشاکی پێویست لەگەڵ بەڵگەنامە گرنگەکان بە پارێزراوی بهیڵەوە و ئەو شوێنانە دیاریبکە کە دەتەوێت لە ئەگەری لافاودا بۆی بڕۆیت.
3 – هەوڵبدرێت کەسێکی پەیوەندیدار دیاری بکرێت کە ئەگەر ئەندامانی خێزانەکەت جیابوونەوە، بتواندرێت پەیوەندی پێوە بکرێت بۆ هاوکاری کردنیان.
4 -ماددە مەترسیدارەکان (وەک بۆیاخ، ڕۆن، قڕکەر و پێداویستی پاککردنەوە) دوور بخەرەوە لە شوینە نزمەکان لە ماڵەکەتدا یان بیان گوازەرەوە بۆ شوێنی بەرزتر.
5 – دەرچەی هەواگۆڕکێ بۆ ژێرزەمینەکان دابخە بۆ ڕێگری‌کردن لە لافاو کۆبونەوەی ئاو لە ماڵەکەتدا وە دوور بکەوەرەوە لەو شوێنانەی کە پێشتر لافاویان لێ دروستبووە و هەوڵ مەدەن بەو شوێنانەدا تێ پەڕبن.
6 – دوور بکەوە لە هێڵەکانی کارەبا و وایەری کارەبا و کێبڵە بارگاویەکان و دەستبەجێ شوێنەکەچۆڵ بکە و بۆ گیرخواردوان و رزگارکردنیان کەرەستەی گونجاو بەکاربێنن ئەگەر تواندرا شتێک فڕێ بدەن بۆقوربانییەکە کە یارمەتی بدات لە دەست پێ گەیشتن و سەلامەتی ، وەک تایەی یەدەگ، یان پەتێکی بەهێز.
7- لەکاتی پێشبینی روودانی لافاودا چاودێری هەواڵەکان بکە تا خیراتر ئاگاداری گۆڕانکارییەکانی بڵاوبونەوەی لافاو بیت لە ناوچەکەتدا و لە پێناو سەلامەتیت تەواوی یەکە کارەباییەکانی ناو ماڵەکات بکوژینەوە.
8 – لە کاتێکدا پێشبینی ئەگەری لافاو دەکرێت پێویستە خۆت لە ناوچە نزمەکان بەدوربگریت و ئەگەر تەڕ بوویت یان لەناو ئاودا وەستابوویت دەست لە هیچ کەرەستەیەکی بارگاوی و کارەبای مەدە و تەواوی یەکە بارگاوییەکانی ماڵەکەت بکوژینەوە.
9 -هاووڵاتییان پێوسیتە لە ئەگەری دروست بونی لافاودا بە خێرای پەیوەندی بکەن بە ژمارە (115_125) ـی ژووری فرياگوزاریەوە تاکو بە زووترین کات بتواندرێت تیمەکانی بەرگری شارستانی بگەیەندرێتە ناوچەکە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









