ئاستى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان رۆژانه 3 بۆ 4 سم داده‌به‌زێت

به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان | فۆتۆ: KRG
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه ئاستى ئاوى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان 3 بۆ 4 سم داده‌به‌زێت، ده‌شڵێت: “له ئێستادا 40٪ى به‌نداوه‌كه ئاوى تێدایه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ى تشرینى دووه‌م، سامان ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به SNNى راگه‌یاند، “تاوه‌کو ئێستا نزیکەی 30 ملم بارانباریوە. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى رێژەی ئاو له‌م كاته‌دا زیاد ناکات، به‌ڵام به‌و دۆخه‌ى كه ئێستا هه‌یه هێشتا ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه له ساڵى پار ئه‌م مانگه 400 ملیۆن مه‌تر سێ جا زیاتره”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا له ئێستادا ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كه چه‌نده؟ سامان ئیسماعیل وتى: “خۆى به‌نداوه‌كه سێ ملیار مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نیا 40٪ى به‌نداوه‌كه ئاوى تێدایه، رۆژانه‌ش 4 بۆ 5 سم ئاستى ئاوه‌كه كه‌م ده‌كات”.
له‌باره‌ى به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌نداوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان ئاشكراى كرد، “له ساڵى 2019ه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستیپێكردووه و ئه‌و شوێنانه‌ى زیانیان پێگه‌یشتووه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و له ئێستادا له قۆناغى دووه‌مى كاركردنداین، ته‌نیا قیرتاوكردنى رێگه‌كان ماوه”.
به وته‌ى سامان ئیسماعیل، “زۆرینه‌ى ئاوى به‌نداوه‌كه له دروستكردنى وزه‌ى كاره‌بادا به‌كاردێت و تاوه‌كو رێژه‌ى ئاوه‌كه زیاتربێت، بڕى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باكه‌شى زیاتر ده‌بێت”.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یه‌كه‌م 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









