شارەزایەکی کەشناسی: ئەگەری زۆرە  بەیانی بکرێتە پشوو

0
744

 

SNN

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاندووە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا داوایان لە حکومەتی هەرێم کردووە رۆژی دووشەممە بکرێتە پشوو، لەلایەکی ترەوە کەشنای هەرێم رایگەیاندووە، بارانبارین لەناو جەرگەی شارەکان دەستپێدەکات و لە لوتکەی شاخەکان بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی دووەم، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە، داوایان لە حکومەت کردووە 20ی تشرینی دووەم کە دەکاتە دووشەممە پشووی فەڕمی رابگەیەنرێت، بۆ ئەوەش ئەمڕۆ وەڵامیان دەدرێتەوە.

وتیشی “بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی لە ئەمڕۆوە روو لە ناوچەکە دەکات، درەنگانی ئەمڕۆ و ئەمشەو سبەینێ قوڵ دەبێتەوە و لە لوتکەی بەهێزیدا دەبێت، هەر بۆیە ئەگەری زۆرە سبەینێ بکرێتە پشوو”.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئێستا کاریگەریی شەپۆلە بارانەکە داخڵی ناوچەکانی خۆرئاوای عێراق بووە و لەگەڵ هەندێک ناوچەی باکوری شاخاوی هەرێم.

وتیشی “پێشبینی دەکەین لە کاتژمێرەکانی داهاتودا لای نیوەڕۆ بۆ دوا نیوەڕۆ بەولاوە بەتایبەتی شەپۆلە بەهێزەکه بگاتە تەواوی سنوری دهۆک و بادینان و هەولێر و تەلەعفەر و موسڵ و کەرکوک و کۆیە و ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەرین، لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو تەواوی ناوچەکانی تری سنوری سلێمانی و هەڵەبجەو شارەزور و گەرمیان دەگرێتەوە”.

لەلایەکی ترەوە کەشناسی سەبارەت بە کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرایکردووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی  و نیوەڕۆ، لە دواى نیوەڕۆ کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین لەسەر ناوچەکە دەستپێدەکات، سەرەتا  باران بارین مامناوەند دەبێت دواتر بارانەکە  بەهێزتر دەبێت دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورە تریشقە.

ئاماژەبەوەکراوە، لە کاتەکانى ئێوارەدا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى  پارێزگاى دهۆک لە درەنگی شەودا کاریگەریى ئەم شەپۆلە دەگاتە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین، زۆرترین ڕێژەى داباریین لەسەر پارێزگاى دهۆک دەبێت بەتایبەتى (شیلادزێ، ئامێدى، جەمانکى، ئاکرێ)، زیادبوونى خێراى با لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى کەرکووک لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ.

لەبارەی کەشی دووشەمە ٢٠ی تشرینی دووەم بەگوێرەی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت بە درێژاى کاتەکان، ئاستى دابارین ( لێزمە بارانىبەردەوام و هەندێک کات مامناوەند دەبێت )لە سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان، لەگەڵ باران بارین شەپۆلێکى بەفر بارین ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و لووتکەى ناوچە شاخاویییە بەرزەکان دەگرێتەوە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە لە کاتەکانى شەوی درەنگدا لاواز دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :  14 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى

دهۆک : 12  پلەى سیلیزى

کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى

زاخۆ  :   15 پلەى سیلیزى

گەرمیان :  19  پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران : 11  پلەى سیلیزى

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this