“كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له ساڵى 2024دا به‌رده‌وامى ده‌بێت”

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، كێشه‌ى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ ساڵى داهاتوو درێژ ده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت: “چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه بریتیه له هه‌موارى یاساى بوجه”.
تاوه‌كو كۆتایی مانگى تشرینى دووه‌م، به‌غدا كۆتا گوژمه‌ى ئه‌و 700 ملیار دیناره ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كه بۆ مووچه‌ى مانگه‌كانى ته‌مموز، ئاب و ئه‌یلول خه‌رج ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نامه‌ى بۆ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ناردووه له‌باره‌ى ناردنى پاره‌ى مووچه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاسۆى چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه و مووچه‌ى مانگه‌كانى تشرینى یه‌كه‌م و دووه‌م، كانونى یه‌كه‌م دیار نییه.
د. بڕیار محه‌مه‌د، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌م، به SNNى راگه‌یاند، “ئێمه له‌وكاته‌ى كه رێككه‌وتنكرا له‌سه‌ر ناردنى 700 ملیار بۆ مووچه هه‌میشه جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه كێشه‌كه ئه‌وه نییه كه ئێستا 700 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم كراوه، به‌ڵكو كێشه‌كه دواى ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه. ئێستاش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن بكرێته‌وه و بڕى سێ 700 ملیارى تریش بۆ هه‌رێم بنێردرێت ئه‌م كێشه‌یه كۆتایی نایه‌ت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه چییه؟ د. بڕیار محه‌مه‌د وتى: “چاره‌سه‌رى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌م بابه‌ته بریتیه له‌وه‌ى كه هه‌موارى یاساى بودجه بكرێته‌وه، ده‌نا كێشه‌كه هه‌ر به‌رده‌وامى ده‌بێت”.
له‌باره‌ى سیناریۆكانى ناردنى پاره‌ى مووچه بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه و رێككه‌وتن له‌سه‌رى پێش ساڵى نوێ، ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایكرد، “ئێمه ئێستا خه‌ریكه نزیكده‌بینه‌وه له مانگى كانونى یه‌كه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكى نوێش بكرێت بۆ پاره‌ى مووچه ته‌نیا بۆ یه‌ك مانگه، له كۆتایدا كێشه بۆ مووچه‌ى دوو مانگى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دروستده‌بێت و چاره‌نووسى نادیار ده‌بێت”.
به وته‌ى د. بڕیار محه‌مه‌د، “كێشه‌ى ناردنى پاره بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ ساڵى داهاتووش درێژ ده‌بێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا یاساى بودجه هه‌موار نه‌كراوه‌ته‌وه”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان و حكومه‌تى هه‌رێم فشاره‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه به‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بتوانن له‌نێو ئه‌نجوومه‌نه‌كه فشاره‌كانیان چڕتربكه‌نه‌وه و به‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن”.
پێشتر هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاندبوو، “هه‌رێم داواى قه‌رزى نوێى كردووه له به‌غدا بۆ پاره‌ى مووچه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه”.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆتایی ده‌ركه‌وتنیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان كه له رۆژى 14ى تشرینى دووه‌م بوو له هه‌ولێر دانى به‌وه‌دا نا كه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداوه نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه و وتى: “نه‌وه‌ك ته‌نیا نامه، به‌ڵكو به ته‌له‌فۆن قسه‌شم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه و ئه‌وان ده‌ڵێن: مانگى كانونى یه‌كه‌م، پاكتاوى دارایی ده‌كه‌ین و ئه‌وكات بڕیارى لێوه ده‌ده‌ین”.
ناردنى 700 ملیاره‌كه به‌شێكه له بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، كه بڕیاریدا بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگه‌كانى ئه‌یلول، تشرینى یه‌كه‌م و تشرینى دووه‌م مانگانه بڕى 700 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات، پاشان له پشكى هه‌رێم له بودجه قه‌رزه‌كه پاكتاو بكرێته‌وه،به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: “ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌ى مانگه‌كانى ته‌مموز، ئاب و ئه‌یلوله”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









