“حه‌لبوسى به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و ساخته‌كارى دادگایی ده‌كرێت و زیندانى ده‌كرێت”

محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسى عێراق ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌رى دادگایی كردن و ده‌ستگیركردنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه و ده‌شڵێت: “دوورنییه بچێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ى تشرینى دووه‌م، موحسین مه‌نده‌لاوى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق نووسراوى كۆتایی هێنان به راژه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراقى واژوو كرد و به فه‌رمى ئه‌ندامیه‌تى حه‌لبوسى هه‌ڵوه‌شانده‌وه له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق. بڕیاریشه سبه‌ى چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى سهرۆكێكى نوێ به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و باره‌یه‌وه، مشعان جبورى، كه‌سایه‌تى سیاسى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ میدیاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند، “هیچ دوور نییه كه حه‌لبوسى دادگایی بكرێت به تۆمه‌تى ساخته‌كارى و گه‌نده‌ڵى و بخرێته زیندانه‌وه، ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه”.
ئه‌و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌ى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات، “حه‌لبوسى خاوه‌نى هه‌ژموونى خۆیه‌تى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه، بۆیه دوور نییه بشچێته ده‌ره‌وه‌ى وڵات”.
به وته‌ى مشعان جبورى، “له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا به دوو گه‌ڕ ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌درێت، له گه‌ڕى یه‌كه‌مدا سه‌رۆك هه‌ڵنابژێردرێت، به‌ڵام له گه‌ڕى دووه‌مدا كێبڕكێیه‌كه له‌نێوان دوو كاندیددا ده‌بێت و سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێردرێت”.
رۆژى 14ى تشرینى دووه‌م، دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى له‌یس دلێمى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌تاوانى ساخته‌كردنى نووسراوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، ئه‌ندامیه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له پۆسته‌كه‌ى دووریخسته‌وه. یه‌كێك له باسه گه‌رمه سیاسیه‌كانى سه‌ر ساحه‌ى سیاسى عێراق له ئێستادا بریتیه له پڕكردنه‌وه‌ى كورسیه‌كه‌ى حه‌لبوسى به‌تایبه‌ت كه پێنجشه‌ممه 16ى تشرینى دووه‌م، دادوه‌ر جاسم عومەیری، سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رایگه‌یاند، “بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌ندامیه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى بڕیارى كۆتاییه و تانه‌ى یاسایی لێ‌نادرێت”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









