
مامۆستایانی ناڕازی
SNN-
نوێنه‌رێکی مامۆستایانی ناڕازی نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده نارد و ڕایگەیاند، له پێنج داواكاری سه‌ره‌كی مامۆستایان سێ داواكاریان جێبه‌جێكردنی له ئه‌ستۆ حكومه‌تی هه‌رێمه، ئه‌وانیش پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران، دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ و چاره‌نووسی مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان.
عادل حه‌سه‌ن، نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازی له نامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ی ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كردووه ڕایگه‌یاند:” له زۆرێكی لێدوانه‌كاندا ده‌ڵێی مووچه و شایسته داراییه‌كانی مامۆستایان له ئه‌ستۆی به‌غدایه، به‌ڵام من داواكارییەکم له به‌ڕێزتان و كابینه‌كه‌تان هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ركی به‌غدا به‌رامبه‌ر مامۆستایان و مووچه‌خۆران دیاری بكه‌ن، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی خۆتان به‌رامبه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم جێبه‌جێبكه‌ن”.
راشیگەیاندووە:”له کۆی پێنج داواكاری سه‌ره‌كی مامۆستایان جێبه‌جێكردنی سێ داواکارییان له ئه‌ستۆی به‌ڕێزتان و حكومهتهكهتانه ئه‌وانیش: پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆران، دامه‌زراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژ و دیاریکردنی چاره‌نووسی مووچه به‌ناو پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان”.
ئەو مامۆستایە دەشڵێت:” هیوادارین به‌ڕێزتان و حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رپرسیاریه‌تیتان به‌رامبه‌ر مامۆستایان چیتر بێ باك و خه‌مسارد نه‌بن و ئه‌م سێ داواكارییه جێبه‌جێبكه‌ن، کە دوو له‌و داواكارییانه بۆ ته‌واوی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان جێبه‌جێكراون، ئه‌وانیش پله‌به‌رزكردنه‌وه و دامه‌زراندنن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









