
باران بارین
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزەپەستانەی سەر خۆرئاوا و بەشەکانی تری سەر ناوچەی ئەوروپا، لە هەفتەی داهاتوودا دووبارە باران بارین دەستپێدەکاتەوە، کەشناسیش ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی جێگیر بوون و بەردەوام بوونی ئەو سیستەمە پەستان بەرزەی سەرخۆرئاوا و بەشی تری سەر ناوچەکانی ئەوروپا، لەناو هەفتەی داهاتودا دووبارە سیستەمێکی تری داباراناوی بۆ ناوچەکانی هەرێم و دەوروبەری دەستپێدەکاتەوە .
ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری ئەم کەشە سەقامگیرە کورتەی ئێستا تا سەرەتا و پێش ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، دەگەرێتەوە بۆ بارینی بەفرێکی زۆر لە باکوری کوردستان و ناوچە شاخاویە کوێستانەکانی هەرێم کە بووەتە ڕەخساندنی بەرزە پەستانێکی کورت خایەن، ئەو بەرزە پەستانە ڕۆژی شەممە بەولاوە تێک دەشێکێت لەسەر ناوچەکە.
وتوویەتی “لەهەفتەی تردا شەپۆلەکانی دابارین دەستپێدەکەنەوە بە تایبەت لەمەودای 26 بۆ کۆتایی مانگ سیستەمێکی تری تەڕو داباراناوی باڵادەستە “.
لەلایەکی ترەوە کەشناسی لە بارەی کەش و هەوای ئەمڕۆوە چوارشەممە 22ی تشرینی دووەم ئاشکرایکردووە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە ( 1- 2 ) پلە، کەشی سبیەنێش پێنجشەممە 23ی تشرینی دووەم، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەکاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە ( 2- 3 ) پلە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









