“جێبه‌جێكردنى بابه‌تى ناردنى مووچه راسته‌وخۆ له به‌غداوه لاى حكومه‌تى هه‌رێمه”

مووچە
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، جێبه‌جێكردنى ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه له نووسراوه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقدا هاتوون بۆ دابه‌شكردنى مووچه راسته‌وخۆ له به‌غداوه، پرسیارێكه وه‌ڵامه‌كه‌ى لاى حكومه‌تى هه‌رێمه، ده‌شڵێت: “هیچ هه‌نگاوێكى كردارى نه‌نراوه بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه له ئێستادا”.
بە پێی نووسراوێك كە لە رۆژی 13ى تشرینى دووه‌م، نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاراستەی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كردووە، شیاع سودانى ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕيوه به دابه‌شكردنى مووچه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ له به‌غداوه به دوو مه‌رجى سه‌ره‌كى، كه بریتین له، حکومەتی هەرێمی کوردستان داتای فەرمانبەران بداتە حکومەتی فیدراڵی بۆ جێگیرکردنی مووچەکانیان و راستەوخۆی ناردنی مووچەکەیان بۆ سەر هەژمارەکانیان. هاوكات، پارەدارکردنی مووچەکە لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت لە یاسای بودجەی فیدراڵی، وەک ئەوەی لە یاسای بودجە دا هاتووە کە پەرلەمان پەسندی کردووە لەگەڵ رەچاوکردنی ئەوەی لە ئەستۆی هەرێمی کوردستانە، بەپێی راپۆرتی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی.
نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌م به SNNى راگه‌یاند، “نووسراوه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له به‌غداوه، له وه‌ڵامى نووسراوێكى فراكسیۆنه كوردستانیيه‌كان بوو له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه له هه‌رێمى كوردستان. ئه‌م بیرۆكه‌یه به شاندى هه‌رێمى كوردستانيش وترا كه سه‌ردانى لیژنه‌ى داراییان كرد به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى مووچه، به‌ڵام له‌رووى كرداریه‌وه هیچ شتێك نییه له ئێستادا”.
له باره‌ى واده‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “وه‌ك له خاڵى دووه‌مدا ئاماژه‌ى پێكراوه، ئه‌و ره‌زامه‌ندییه مه‌رجداره”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، تا چه‌ند پێیوایه حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێده‌كات كه له نووسراوه‌كه‌ى شیاع سودانیدا ئاماژه‌یان پێكراوه؟ نه‌رمین مه‌عروف وتى: “ئه‌و وه‌ڵامه له‌لاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان”.
ئه‌و نووسراوه‌ى نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاراستەی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كردووه له وه‌ڵامى نووسراوێكى فراكسیۆنه كوردیه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (یه‌كێتى، نه‌وه‌ى نوێ، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو)ه جگه له پارتى كه له 2ى تشرینى یه‌كه‌م، ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كرا بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ و له‌ڕێگه‌ى لقه‌كانى بانكى بازرگانى عێراق (TBI) مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شبكات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









