له ماوه‌ى 10 رۆژدا حكومه‌تى هه‌رێم 5 به‌ڵگه‌نامه‌ى ستراتیجى راده‌ستى به‌غدا كردووه

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى 10 رۆژدا پێنج به‌ڵگه‌نامه‌ى ستراتیجى راده‌ستى به‌غدا كردوون و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقش تاوه‌كو ئێستا ئاماده نییه وه‌ڵامى نامه‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت بداته‌وه له‌باره‌ى پرسى مووچه.
رۆژى چوارشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌م، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به میدیاى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى راگه‌یاند، “رۆژى 19ى تشرینى دووه‌م، حكومه‌تى هه‌رێم سیڤى كێڵگه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم، بڕى ئه‌و قه‌رزانه‌ى كه له‌سه‌ر هه‌رێمن هاوپێچ له‌گه‌ڵ شێوازێكى نوێى گرێبه‌ست ره‌وانه‌ى عێراقیان كردووه”.
هاوكات له راگه‌یه‌نراوى رۆژى چوارشه‌ممه‌ى 22ى تشرینى دووه‌مدا كه له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى بڵاوكرایه‌وه، حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌رزارى سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی راژەی گشتی بڵاویكرده‌وه، “سەرجەم خشتە و زانیاریی و ژمارەکان خراونەتە بەردەم تیمی هاوبەشی وردبینی دیوانى چاودێرى دارایی هه‌رێم و به‌غدا و لە ئەنجامدا دوای وردبینی، خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشکەش بەهەردوو حکومەتی فیدڕاڵیی و هەرێم کراوه”.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ركه‌وتنێكیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان كه له رۆژى 14ى تشرینى دووه‌م بوو له هه‌ولێر دانى به‌وه‌دا نا كه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداوه نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه و وتى: “نه‌وه‌ك ته‌نیا نامه، به‌ڵكو به ته‌له‌فۆن قسه‌شم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه و ئه‌وان ده‌ڵێن: مانگى كانونى یه‌كه‌م، پاكتاوى دارایی ده‌كه‌ین و ئه‌وكات بڕیارى لێوه ده‌ده‌ین”.
به وته‌ى د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه پێشتر به SNNى راگه‌یاندبوو، “حكومه‌تى هه‌رێم داواى قه‌رزى كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









