به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى شاندێكى یه‌كێتى سه‌ردانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌كات

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بڕیاره سبه‌ى شه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌م، وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی سه‌ردانى بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی بكات و له‌گه‌ڵیان كۆبێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “وەفدە باڵاكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی ده‌بێت، زنجیره سه‌ردانه‌كه له شارى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و شاندى یه‌كێتى سەرەتا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە، دواتر سه‌ردانى ھەریەكە لە كۆمەڵی دادگەریی و یەكگرتووی ئیسلامی ده‌كات و له‌گه‌ڵیان كۆدەبێتەوە”.
SNN له‌باره‌ى ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى زانیوه، “ئەندامانی وەفدی یەكێتی پێكدێن د. خەسرەو گوڵ، نوێنەری سەرۆكی یەكێتی بۆ هەرسێ ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاكان و ئەنجوومەنی پشتیوانی، رەفعەت عەبدوڵڵا، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، شاڵاو عەلی عەسكەری، عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی و سالار سەرحەد، ئەندامی سەركردایەتی ئه‌و حزبه”.
سه‌ردانیكردنى گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له‌دواى ئه‌وه دێت یه‌كێتيى نیشتمانيى كوردستان له‌دواى كۆنگره‌ى پێنجى حزبه‌كه‌ى بڕیاریدا به شاندى باڵا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامبدات. له‌و باره‌یه‌وه سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی ئه‌و حزبه رایگه‌یاند: “بڕیارمانداوه لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بكه‌ینه‌وه له‌دواى كۆنگره و له‌پێناو یه‌كڕیزى گه‌لى كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆبینه‌وه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، رۆژى 20ى تشرینى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌میانى وتارێكدا كه له كۆڕبه‌ندى ئاشتى و ئاسایشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێشكه‌شیكرد وتى: ” له ماوه‌ى رابردوو من و كاك بافڵ و كاك قوباد و كاك مه‌سرور و كاك هۆشیار زێبارى كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه، به‌هیواین ئه‌م كۆبوونه‌وانه له داهاتووشدا درێژه‌یان هه‌بێت”، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى كه مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى و پارتى به ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى یه‌كێتى و جێگرانى سه‌رۆكى پارتى له‌م مانگه‌دا له پیرمام كۆبوونه‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









