
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و راپەڕینەوە بەرەو بەغدا بەرێکەوتن، لە هەردوو بازگەی کەرکوک و گەرمیان رێگریان لێکرا بچنە بەغدا.
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، مامۆستایان رۆژی دووشەممە بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، لە وەڵامدا مامۆستایانی نارازی رایانگەیاند، خۆپیشاندانەکان دەبەنە ساحەی تەحریر لە بەغدا، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تشرینی دووەم، بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی کاتژمێر 5ی بەرەبەیان بەرەو بەغدا بەرێکەوتن.
31 پاسی مامۆستایان بەرەو بەغدا رۆشتوون کە نزیکەی 1000 مامۆستا دەبوون، بەڵام لە بازگەی چیمەن لە کەرکوک رێگریان لێکرا بچنە بەغدا، لە گەرمیانیش 300 مامۆستای نارازی لە بازگەی کوڵەجۆ لە گەرمیان رێگریان لێکرا بچنە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، مامۆستایانی نارازی ئاماژەیان بەوەکردووە، بەشێکیان رۆژی پێشتر بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بەرەو بەغدا رۆشتوون، بەڵام ئەو مامۆستایانەی ئەمڕۆ بە نیازی هاتنبوون بۆ بەغدا لە بازگەکان رێگریان لێکراوە.
مامۆستایەکی نارازی رایگەیاندووە، هیچ کێشەیەکی مۆڵەتیان نییە و ئەو رێگرییەش لە بازگەکان لێیان دەکرێت دیارە رێکەوتنی سیاسی کراوە.
بەو هۆیەوە مامۆستایان رێگەی بانی مەقان چەمچەماڵیان داخستووە و رێگری لە هەموو هاتوچۆیەک دەکەن و دروشمی “بایکۆت بەردەوامە” دەڵێنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە سنوری ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین، مامۆستایانی ناڕازی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و راگرتنی پلە بەرزکردنەوە و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، ماوەی دوو مانگە بایکۆتیان کردووە و ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، لە دوا هەڵوێستیاندا خۆپیشاندانی ئەمرۆ یەکشەممە دەبەنە ساحەی تەحریر لە بەغدا، رۆژی دووشەممەش خۆپیشاندان دەستپێدەکەنەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









