کەشناسی: سبەینێ بەفر و باران دەبارێت

0
512

SNN-

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە و لەناوچە شاخاوییەکاندا 15 تا 30 ملیممەتر و لەسەنتەری پارێزگاکان و ناوچە نزمەکان 3 تا 15 ملیممەتر باران دەبارێت کەشناسی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت:” سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، بڵاویکردووەتەوە، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەی دووشەمە 27/11/2023 ئاسمانی ھەرێم بەدرێژایی کاتەکان ھەوری تەواو ئەبێت، لەگەڵ بارانی رێژە مامناوەند و پچڕ پچڕ لە سنوری ئیدارەی راپەرین و سەنتەری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە، لەناوچە شاخاوییەکاندا رێژەی دابارین زیاتر ئەبێت و بارانەکە بەشێوەی بەردەوام ئەبێت و ھەندێک کاتیش بارانەکە ئەوەستێت، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و سنوری ئیدارەی گەرمیان کاریگەری بارانەکە لاواز ئەبێت ھەندێک کات ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ و ھەندێ ناوچەش بارانی مامناوەندی ئەبێت.

دەشڵێت:”پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە نزمدەبنەوە، خێرایی با زۆربەی کاتەکان چالاک ئەبێت لەنێوان 15-30 کم لە کاتژمێرێکدا، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر لە سبەی ئێوارەوە کۆتایی پێدێت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی و بەگشتی ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم تا کاتەکانی شەو درێژەی ئەبێت”.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، بارانی پێشبینیکراو لەناوچە شاخاوییەکاندا 15 تا 30 ملیممەتر ، لەسەنتەری پارێزگاکان و ناوچە نزمەکان 3 تا 15 ملیممەتر .

هەروەها کەشناسی هەریمی کوردستانیش بڵاویکردووەتەوە،”ئەمڕۆ یەکشەممە 26/11/2023، ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکەمان، لەگەڵ باران بارینى پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەى جیا جیاکان، لە سەنتەرى پارێزگاکان ئەگەرى باران بارینى کەمى هەیە، لەسەر  ناوچە شاخاوییەکان دابارین مامناوەند دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بە تایبەتى لە کاتەکانی شەودا، ئەگەرى بەفربارین هەیە لەسەر هەندێک ناوچەى شاخاویى سنوورى.

کەشناسی دەشڵێت:”رۆژی دووشەممە لە ئەنجامی زیادبوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان  زیاتر دەبێت، هەروەها بەفر بارینیش بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە و پلەکانى گەرماش بە نزیکەى 3-5 پلە نزم دەبێتەوە. لە زۆربەى ناوچەکانى پارێزگاکان باران پچڕ پچڕ دەبارێت، لە هەندێک ناوچە ئاستى دابارین زیاتر دەبێت، وەک بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەرى ئەم شەپۆلە  لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان چالاکتر دەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this