
SNN-
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری بەرەو بەغدا بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببنەوە، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەو پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەن.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردووەتەوە کە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بڕیارە شاندەکە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببنەوە، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەو پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگرنگترین تەوەرەکانی کۆبونەوەکە دەبن.
ئەو سەردانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی نۆیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێمیش بۆ دابەشکردنی مووچە چاوەڕێی هاتنی کۆتا 700 ملیار دینار دەکات کە لە لایەن بەغداوە بڕیاری لێدرابوو بۆ سێ مانگ بینێرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









