كه‌شتییه‌كى ئیسرائیل له كه‌نداوى عه‌ده‌ن ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

ئیداڵ ئۆفه‌ر، ملیاردێرى ئیسرائیلى | فۆتۆ: Ofer Global/Wikimedia Commons
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسێكى پێنتاگۆن رایگه‌یاند، كه‌شتیه‌ك له كه‌نداوى عه‌ده‌ن ده‌ستيبه‌سه‌رداگیرا كه په‌یوه‌ندى به ئیسرائیله‌وه هه‌یه، وتیشى: “ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه چه‌كدارى نه‌ناسراون”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26ى تشرینى دووه‌م، به‌رپرسێكى پێنتاگۆن كه نه‌ى ویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه بۆ ئه‌سۆسیه‌تد پرێس ئاشكراى كرد، “كه‌شتییه‌كى بارهه‌ڵگرى نه‌وتى له كه‌نداوى عه‌ده‌ن له نزیك یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه كه په‌یوه‌ندى به ئیسرائیله‌وه هه‌یه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى به‌رپرسه‌كه‌ى پێنتاگۆن، “كه‌شتیه‌كه ناوى سێنتراڵ پاركه و له‌لایه‌ن ملیاردێرى ئیسرائیلى ئیاڵ ئۆفه‌ر خاوه‌نداریه‌تى ده‌كرێت كه هاوكات خاوه‌نى گروپى كۆمپانیاكانى زۆدیاكه”.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “كه‌شتیه‌كه له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه كه ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى یه‌مه‌ن بووه”.
ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌شتى سێنتراڵ پارك دواى ئه‌و زنجیره هێرشانه دێت كه ده‌ستیپێكردووه بۆسه‌ر كه‌شتیه‌كانى ئیسرائیل له نێو ئاوه‌كانى زه‌ریاى هندى و ده‌ریاى ناوه‌ڕاست. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌ینى هه‌فته‌ى پێشوو، كه‌شتیيه‌كى بارهه‌ڵگرى تر كه له‌لایه‌ن ئیدان ئۆفه‌ر براى ئیاڵ ئۆفه‌ر و خاوه‌نى گروپى كۆمپانیاكانى براكانى ئۆفه‌ر خاوه‌نداریه‌تى ده‌كرێت به فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بۆردومانكرا. هاوكات له ده‌ریاى سووریش حوسیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كى تر‌ى بارهه‌ڵگردا گرت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









