“سەردانی شاندەكەی هەرێم بۆ بەغدا بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی داواكارییەكی سەرۆكی حكومەتی هەرێمە”

0
1062

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوودا سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە نوسراوێكی فەرمی داوای لە حكومەتی عێراقی كرد مووچەی سێ‌ مانگی دیكە بە شێوەی قەرز بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراقی وەڵامی ئەو دواكارییەكی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی نەداوەتەوە، ڕۆشتنی شاندەكەی هەرێمیش بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی ئەو نوسراوەی سەرۆكی حكومەت و ئەنجامدانی چەند دانوستانێكی نوێیە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا حكومەتی عێراقی ئامادە نییە بچێتە ژێرباری پێدانی قەرزی دیكە بە حكومەتی هەرێم چونكە لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتارەوە چاودێری ئەو بابەتە دەكرێت ناڕازین بە ناردنی پارەی دیكە بۆ هەرێم لە دوای ڕەزمەندی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ دابینكردنی مووچەی سێ‌ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو مەسروبارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە نوسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراقی كرد و تیایدا داوای دوو ترلیۆن و 100 ملیار دیناری دیكەی كرد بۆ دابینكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ، بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراقی وەڵامی ئەو نوسراوەی نەداوەتەوە و ئامادە نییە بچێتە ژێرباری پێدانی قەرزی دیكە بە حكومەتی هەرێم، بۆیە ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی وەرگرتنەوەی وەڵامی ئەو نوسراوە سەردانی بەغدایان كردووە و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوە.

SNNئەوەشی زانیوە كە تا ئەم ساتە سەرۆكوەزیرانی عێراق وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی بە شاندەكەی حكومەتی هەرێم نەداوە بە ناردنی سێ‌ 700 ملیار دیناری دیكە، بەڵام پێدەچێت ڕەزامەندی دەرببڕێت بەناردنی یەك 700 ملیاری دیكە و لە مانگی 12ی ئەمساڵ بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم، لەدوای ئەوەش لەمانگی 12 هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق دەستبەكەنەوە بە گفتوگۆ بۆئەوەی بگەنە ڕێككەوتنی نوێ‌ لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this