زانیاری لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبەغداوە گەیشت

مووچە
SNN-
ئەندامێکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتى عێراق بێ بڕین بەردەوام دەبێت لە ناردنى مووچەى فەرمانبەران
موعین کازمى، ئەندامى لیژنەى دارایی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندوە: ناردنى مووچەى فەرمانبەران تا ئەو کاتەى داتاکان تەواو دەبن بەردەوام دەبێت و ئەمەش کاتى پێویستە و هێندە ئاسان نییە.
راشیگەیاندووە کە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە بەشە بودجەى ساڵى داهاتوو لە بەشى هەرێمى کوردستان دابین دەکرێت.
حکومەتی عێراق و هەریمی کوردستان لە ماوەی رابردوودا رێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆ ماوەی سێ مانگ بەغدا بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، تاوەکو ئێستا دوو گوژمە هاتووە و حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی (7,8)ی پێ دابەشکردووە و کۆتا گوژمەش تاوەکو ئێستا نەگەیشتووە کە بریارە مووچەی مانگی 9ی پێدابەشبکرێت، بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی سی مانگی کۆتایی ئەمساڵیش دوێنێ دووشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوونە بەغدا و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبوونەوە و داوایانلێکردووە کە سێ 700 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بە قەرز بنێرێت لە وەڵامدا ئەویش پێی راگەیاندوون کە ئەو بابەتە دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران و هێج وەڵامێکی نەداونەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








