مامۆستایانی سلێمانی هانا بۆ بەغداد دەبەن بۆ دابینكردنی مووچەكانیان

SNN-
ڕۆژنامەی سەباح کە بە زمانحاڵی حکومەتی عێراق دادەنرێت، باس لە خۆپیشاندانی مامۆستایان دەکات و دەڵێت: مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌كانیان و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه هانا بۆ به‌غدا دەبەن، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانه‌كانیش دەڵێت: به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندانه‌كان تا گره‌نتیان بۆ مووچه‌كانیان پێده‌درێت.
رۆژنامه‌ی سه‌باح له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، مامۆستایان و وانەبێژانی سلێمانی بە دروشمی جۆراوجۆرەوە لەبەردەم خاڵەكانی پشكنینی هێزە ئەمنیەكانی سەربە حكومەتی فیدڕاڵی، نزیك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانیان كرد. بۆئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه دابه‌شبكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕێت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە خۆپیشاندانەكان لە بەری كەركوك و قەزای خانەقین و دوزخورماتووەوە دەستیپێكرد، دوای ئەوەی دەزگا ئەمنیەكان لەخاڵەكانی پشكنین رێگەیان لێگرتن بەرەو بەغداد بڕۆن.
لای خۆشییەوە دڵشاد میرانی، ئەندامی لیژنەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەكان بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە کە ژمارەیەكی بەرچاو لە كادێرانی پەروەردەیی لەناوچە جیاوازەكان و قەزاو ناحیەكانی شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان كردووە، بۆ داواكردن لە حكومەتی فیدڕاڵی بۆ فشاركردن لە حكومەتی هەرێم، لەپێناو خەرجكردنی موچەكانیان.
ئاماژی بەوەشکردووە، ئەوان دەیانەوێت مووچە راستەوخۆ لە بەغدادوە وەربگرن، وێڕای جێگیركردنی وانەبێژە خۆبەخشەكان لەسەر راژەی هەمیشەیی و گێڕانەوە پلە بەرزكردنەوە، كە ماوەی نۆ ساڵە راوەستاوە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، گواستنەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ بەغدا وەڵامێك بوو بۆ ئەنجومەنی پەروەردەی گشتی سلێمانی کە داوای لە مامۆستایان کردبوو کۆتایی بە بایکۆت بهێنن و بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
هەرچەندە بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 دەوام دەستپێبکاتەوە، بەڵام مامۆستایان بە خۆپیشاندان وەڵامی داواکەی پەروەردەیان دایەوە و جەختیان کردەوە لەوەی بایکۆت بەردەوام دەبێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









