مەسرور بارزانی: بەشێوەیەکی نەگونجاو مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێم کراوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی کردنەوەی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئاسن رایگەیاند، بەشێوەیەکی نەگونجاو مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێم کراوە و پێویستە ئەمە چارەسەر بکرێت، سەبارەت بە غاز و نەوتیش وتی “پێویستمان بە داڕشتنی یاسایەکی فیدراڵی باش هەیە لەگەڵ دەستوردا بێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی دووەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەی ڤان ستیل، کە گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستاندا، رایگەیاند، شاندی هەرێم بۆ چارەسەری کۆمەڵێک کێشەی نێوان ناوەند و هەرێم لە بەغدان.
ئاماژەی بەوەکرد، شاندی هەرێم لە بەغدان بۆ ئەوەی بتوانن رێگە چارەی گونجاو بۆ کێشەی بودجە و مووچەی خەڵکی هەرێم بدۆزنەوە و بگەنە ئەنجامێکی باش.
وتیشی “دوێنێ شاندەکە گفتوگۆی باشیان کردووە و ئەمڕۆش درێژەی ئەو گفتوگۆیانە دەبێت، بۆ دابینكردنی موچە بەشێوەیەكی بنەڕەتی، كە چیتر خەڵكی كوردستان باجی ئەم هەڵانە نەدات، بەداخەوە بەشێوەیەکی نەگونجاو مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە و پێویستە ئەمە چارەسەر بکرێت”.
سەبارەت بە کێشەکانی نەوت و غاز ئاشکرایکرد، “بۆ بابەتی نەوت و غاز پێویستمان بە داڕشتنی یاسایەكی فیدراڵی پێشكەوتووە، لەسەر بنەمای دەستور، بۆ ئەوەی بتوانین جارێكی تر مەسەلەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكەینەوە، ئەمە هەمووی دەبێت بە دەستكەوت، نەك تەنیا بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەڵكو بۆ هەموو خەڵكی عێراق.”.
لە کۆتایدا وتی ” هیوادارین بەیەكەوە لەگەڵ بەڕێز سودانیو حكومەتی فیدراڵی لە هەموو بوارەكاندا كارو هەماهەنگیی زیاتر بەیەكەوە بكەین. “
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









