داوا دەکرێت ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس درێژبکرێتەوە

مەراح بەکری فەڵەستینی یهكێك له بارمته ئازدكراوهكان | فۆتۆ: AP
SNN
دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس راگەیەنرا و چەندین بارمتەی هەردوو لا ئازاد کران، بۆ جاری سێیەم داوا دەکرێت ئاگربەست بکرێتەوە، چونکە هێشتا بارمتەی ژن و منداڵ لەلای حەماس ماون.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بە ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئنگلیزی، بەڕێوەبەری CIA بەشداریی لە گفتوگۆکانی دۆحە کردووە، لە بارەی ئاڵوگۆڕکردنی ئازادکردنی بارمتەکان کە پیاو و سەربازەکانیش بگرێتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، واپێشبینی دەکرێت لەلای حەماس ژن و منداڵی ئیسرائیلی مابێت، هەر بۆیە باشترە بۆ دوو رۆژی تریش ئاگربەست درێژبکرێتەوە.
سەرچاوەکەی سی ئێن ئێن ئاشکرایکردووە، کە بەرپرسانی تەلئەبیب و واشنتن و دۆحە و قاهیرە رێککەوتوون بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 48 کاتژمێر تاکو بارمتەی زیاتر ئازاد بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، مەجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاندبوو، لە ماوەی سەرەتای ئاگربەستدا کە چوار رۆژی خایاندبوو، 150 بارمتەی فەلەستینی ئازادکراون و لە بەرامبەریشدا 69 بارمتەی ئیسرائیل لەلای حەماس بوون ئازادکراون.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









