SNN-
کەمێکی دیکە بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە مەراسیمێکدا، مستەفا چاوڕەش ماڵئاوایی لە پۆستی فەرماندەی هێزەکانی حەفتا دەکات و خانەنشین دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە،29ی تشرینی دووەمی 2023، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە، مستەفا چاوڕەش فەرماندەی هێزەکانی حەفتا لە مەراسیمێکی تایبەتدا خانەنشین دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستاش نازانرێت کێ شوێنی دەگرێتەوە.
مستەفا چاوڕەش، ناوی تەواوی مستەفا قادر مەحمودە و لە ساڵی 1946 لە سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی 1962 دەستی بە کاری سیاسی کردووە و سێ جار وەک ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە و لە ماوەکانی رابردووشدا، چەند پۆستێکی حزبی و حکومی وەرگرتووە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









