سودانى رەزامەندە بە ناردنى سێ قەرزى دیکە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم

SNN
وەفا محەمەد کەریم، ئەندامى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ ( ئاژانسی ئەل مەعلومە ) ئاشکرایکردوە، شاندى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى ناوەند گفتوگۆى چڕى پرسى بودجەیان کردوە و بۆ کۆتاییهاتنى یەکجاریی کێشەى مووچەى فەرمانبەران و موچەخۆران کە لە ساڵى 2014 ەوە سەریهەڵداوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، محەمەد شیاع سودانى رەزامەندیداوە سێ قەرزى دیکە بۆ هەرێم بنێرێت، بەمەبەستى پاڵپشتیکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم، و ئەو قەرزەش لە بودجەى هەرێم دەبڕدرێت، دەربارەی بابەت و تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق، ئاشکرای کرد، کە دوو تەوەرى سەرەکی جێی باسی هەردوولا بووە، یەکێکیان جێبەجێکردنى یاساى بودجە بووە، تەوەرێکى دیکەیش ناردنى شایستەکانی هەرێم بووە، هاوکات داوایان کردوە کە کێشە سیاسییەکان نەکرێنە بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچەى فەرمانبەرانی هەرێم.
دەربارەی گرفت و چارەسەرەکان ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەداوە، کە چارەسەرى مەلەفى مووچە ئەوەندەى سیاسییە یاسایی نییە، ئەگەر یاسایی بێت چارەسەرەکەی ئاسانە و لەڕێى هەموارکردنەوەى یاساى بودجەوە ئەو کێشەیە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









