” توانیمان هاوسەنگی بۆ دامەزراندنی دوو هەزار و 550 پۆلیس بۆ پارێزگای كەركوك بگێڕینەوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا هەوڵێك هەبوو كە لەكۆی دوو هەزار و 550پۆلیس كە بڕیارە بۆ پارێزگای كەركوك دابمەزرێن كەمترین پشك بۆ پێكهاتەی كورد بێت، بەڵام بە هەوڵی پەرلەمانتارانی یەكێتی تواندرا شكست بەو هەوڵە بهێندرێت و هاوسەنگی لە نێوان پێكهاتەكانی كورد و عەرەب و توركمان بپارێزرێت.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهاوكاری چەند پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنەكەمان دوای چەندین بەدواداچوونی ورد و ئاڕاستەكردنی نووسراو بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ، كە داوامانكردەوە لەسەر پارستنی ھاوسەنگیی نێوان پێكھاتەكان لە دامەزراندنی پۆلیسی كەركوك، دواجار توانیمان هەوڵەكانمان بە ئەنجام بگات.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دامەزراندنی 37هەزار پۆلیسی لە پارێزگاكانی عێراق راگەیاند، لەو ژمارەیەش دوو هەزارو 550 پۆلیسی پشكی پارێزگای كەركوكە، لە قۆناغی یەكەمی دامەزراندنەكەدا 838 كەس دامەزرێنران كە623كەسیان لە پێكھاتەی عەرەب و 143 كەسیان كورد و 72 كەس لە پێكھاتەی توركمان بوون.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، دوای هەوڵەكانمان توانیمان كۆتایی بەو ناهاوسەنگییە بهێنین ئەو دامەزراندنە بەشێوەیەكی یەكسان لە نێوان نەتەوەكانی كورد و عەرەب و توركمان دابەشبكرێت، بۆیە وەك ھەمیشە سووردەبین لەسەر پارستنی مافەكانی كورد پێكهاتەكانی دیكەی كەركوك و پێشێلكاریی لە هیچ لایەك قبوڵناكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









