
SNN-
ئاگربەستە هەفتەیییەکەى نێوان ئیسرائیل و حەماس کۆتاییهات تاوەکو ئێستاش هیچ شتێک لە ئارادا نییە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکە، ئیسرائیلیش سورە لەسەر بەردەوامیی هێرشەکانى و وەزارەتی تەندروستیی غەززەش رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی ڕاگرتنی مرۆیی پێکدادانەکان، 32 فەڵەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون ودەیانی دیکەش کە زۆربەیان ژن و منداڵن برینداربوون”.
بەپێى ئەو وادەیەى دوێنێ پێنجشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2023 دیاریکرا، ئەمڕۆ ئاگربەستى نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆتاییهاف هیچ دەنگۆیەک بۆ درێژکردنەوەى وادەکە نییە و سوپاى ئیسرائیلیش دەڵێت: بەرەبەیانى ئەمڕۆ و پێش ئەوەى ئاگربەستەکە کۆتایی بێت حەمماس موشەکى ئاڕاستەى ئیسرائیل کردوە و لە بەرامبەردا کەرتى غەززە لەژێر هێرشدایە و ئیسرائیل لەگەڵ وەستانى ئاگربەست هێرشەکانى دەستپێکردەوە.
ئەمڕۆ 56 رۆژە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و لە کۆتا کاتژمرەکانی راگەیاندنی ئاگربەستیشدا ئیسرائیل 30 دیلى فەڵەستینى ئازاد کردوە و لە بەرامبەریشدا حەماس هەشت خێزانى ئازاد کردوە.
لە رۆژى 24ی مانگی رابردوو بە نێوەندگیریی چەند وڵاتێک حەماس و ئیسرائیل رێککەوتن بە راگەیاندنى ئاگربەست بۆ ماوەى چوار رۆژ بە چەند مەرجێک و چەندین دیل و زیندانى لە هەردولا ئازادکران، دواتر ئاگربەستەکە بۆماوەى دوو رۆژ درێژکرایەوە و دوایی کۆتاییهاتنى ئەو وادەیەش جارێکى دیکە وادەکە بۆماوەی رۆژێک درێژکرایەوە و لەو ماوەیەشدا بەردەوام ئازادکردنى دیل و زیندانییەکان لە هەردولا بەردەوام بوو، ئەمڕۆش کۆتایی بە ئاگربەست هات و شەڕیش دەستیپێکردەوە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









