سوپای عێراق لە مەخمور لە شەڕێکی قورسدایە لەگەڵ چەکدارانی داعش

سوپای عێراق لهكاتى ئهركێكى سهربازیدا | فۆتۆ: AP
SNN
غازی فەیسەڵ فەرماندەی خۆبەخش لە ھێزی پێشمەرگە لە سنووری مەخمور بە میدیای یەکێتیی راگەیاند، شەوی رابردوو لە نێوان گوندی عەلیەڕەش و دووسەرە لەدەشتی قەراجی سەر بە مەخموور، شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی داعش روویدا، لەکاتی ئێستادا چەکدارانی داعش لە گوندێکی دەشتی قەراج لەلایەن ھێزێکی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە گەمارۆدران، ھاوپەیمانانیش بە فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
وتیشی، “لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکەدا سەربازێکی سوپای عێراق کوژراوە و دوو سەربازی تریش برینداربوون، بەپێی زانیارییەکان تیرۆریستێکی داعشیش کوژراوە.
راشیگەیاند، لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق خێزانێکی کورد لە دەستی تیرۆریستان رزگارکران، کە لە گوندی کۆڵتەپە لەلایەن تیرۆریستانەوە گەمارۆدرابوون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









