سەرۆکی پێشووی دەزگای کارەبا: کێشەی کارەبا واتای شکستهێنانی حکومەتە

0
377

سەرۆکی پێشووی دەزگای کارەبای هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی کارەباوە دەڵێت:”
کێشەکە بە تەنها وەزارەتی کارەبا نییە، بەڵکو وەزارەتی داراییە، حکومەتە، وەزارەتی نەوتە، ئەمانە وەک زنجیرە بەستراون ئەگەر بە ڕێکی کارەکانی خۆیان نەکەن، ئەوا هەموو کێشەکە دەکەوێتەوە سەر وەزارەتی کارەبا، کەس باسی وەزارەتی نەوت ناکات، کە کێشەی سەرەکی کارەبا و سەری مارەکە وەزارەتی نەوتە”.

سەلام قەزاز، سەرۆکی پێشووی دەزگای کارەبای هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، لە هەرێمی کوردستان وەزیری سامانە سرووشتییەکان چی بەدەستە، هەر دەتوانێت پارە کۆبکاتەوە و بیدات بە وەزارەتی دارایی بۆ موچە، دەسەڵاتی نییە بۆ کارەبای خەرج بکات، پێشم سەیرە لە دۆخێکی وا سەختدا لە هەرێم دوو وەزارەتی وا پڕ کێشە دراوە بە یەک کەس، لەبەر ئەوە لە هەرێمی کوردستانیش تاکە کێشەی کارەبا هۆکارەکەی سووتەمەنییە.

دەشڵێت:”هەر کاتێک حکومەت کێشەی خۆی چارەسەر کرد، وەزارەتێکی پلاندانانی ورد هەبوو، وەک تەسبیح وایە پەیوەندیدارە بە حکومەتەوە، کێشەی کارەبا هی حکومەتە، حەق نییە ڕوبکەنە وەزارەتی کارەبا، حەقە ڕوبکرێتە حکومەت، چونکە ئەمە واتای فەشەلی حکومەت دەگەیەنێت، کە حکومەت خۆی سەرلێشێواو بێت و پشتگیریت نەکات وەزارەتی کارەبا چی بکات؟! پلان هەر نییە کە وەزارەتی پلاندانان لە هەرێم هەر بە ناو وجودی هەیە.”

ئەو پەندەی وەزارەتی نەوت بە کارەبای دەدات دوژمن بە دوژمنی ناکات، هەتا وەزارەتی نەوت قوڕ دەکات بەسەر کارەبادا، ئاشی نەزانە و خوا دەیگێڕێت.کە لە بەغداد بریکاری وەزارەتی کارەبا بووم لەگەڵ وەزارەتی نەوت شەڕمان دەکرد و دەرگامان دەدا بەسەر یەکدا، چونکە درۆیان دەکرد لەگەڵمان، بەڵێنیان پێدەداین ئێمە وێستگەی کارەبا دروست بکەین ئەوان سووتەمەنیمان بدەنێ، بەڵام دواتر نەیاندەداینێ و پێمان پێدەکەنین، وامان لێهاتبوو خۆمان بچین بە تەنکەر سووتەمەنی بکڕین. تاکو وەزارەتی نەوتیش وەها بکات لەگەڵ وەزارەتی کارەبا، ئاوا قوڕ دەکات بەسەر کارەبادا.” سەلام قەزاز وادەڵێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this