
هەنگوین
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بڕی بەرهەمی هەنگوین لە ئەمساڵدا نزیكەی 450 تۆنە و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش بڕەكەی كەمیكردووە بەجۆرێك لە ساڵی ڕابردوو 800 تۆن بەرهەمی هەنگوین هەبووە، هاوكات هەناردەكردنی هەنگوینش بۆ دەرەوە كەمیكردووە.
فەهمی غەفور، ئەندامی كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ساڵانە گۆڕانكاری بەسەر بڕی بەرهەمی هەنگویندا دێت، ئەوەش بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەوای ئەو ساڵەی كە هەنگوینی لێی بەرهەم دێت بڕی بەرهەمی هەنگوینش زیاد و كەم دەكات، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمساڵ بەرهەمی هەنگوین لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر كەمیكردووە، بەجۆرێك لەمساڵدا لە كۆی بەرهەمی 15 هەزار هەنگەوان كە خاوەنی 800 پورەی هەنگن بڕی 450 تۆن هەنگوین بەرهەم هاتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمی هەنگوین لە ساڵی ڕابردوو زیاد لە 800 تۆن هەنگوین بووە، لەو بڕەش زیاد لە 50 تۆنی هەناردەی دەرەوە كراوە بەتایبەت وڵاتی ئیمارات، بەڵام ئەمساڵ لە كۆی 450 تۆن تەنها بڕی چوار تۆن هەنگوین هەناردەكراوە كە زۆربەی بۆ وڵاتی قەتەر بووە.
ئەو ئەندامەی كۆمەڵەی هەنگەوانانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی ڕابردوو تەنها 700 پورەی هەنگمان هەبوو بەڵام ئەمساڵ ژمارەكە بۆ 800 پورە زیادیكردووە، بەڵام بەرهەممان كەمیكردووە، هاوكات پێداویستی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان بۆ هەنگوین 525 تۆنە، لەكاتێكدا لە هەرێمی كوردستان 15 هەزار هەنگەوان و 800 هەزار پوورەی هەنگ هەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








