
SNN
بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکانی وزە رووی لە بەرزبووەنەوە کرد و نرخی یەک بەرمیک نەوتی برێنت گەیشتە سەرووی 75 دۆلار.
ئەمڕۆ هەینی لە کاتی کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکانی وزە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە رێژەی 2.7٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 75 دۆلار و 58 سەنت.
ئەمەش لەکاتێکدایە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 5 سەنت بوو.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش کە ئێوارەی دوێنێ بە 69 دۆلار و 39 سەنت بوو، لە ئێستادا بە رێژەی نزیکەی 2٪ بەرزبووەتەوە و بە 70 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەم بەرزبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە لە رۆژانی رابردوودا نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردبوو، بۆ نزمترین ئاستی چوار مانگی رابردوو دابەزیبوو.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









