
باران
SNN
پێشبینی دەکرێت سبەی شەممە باران بارین تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە كە هەندێك كات دابارین بەشێوەی لێزمە باران دەبێت و پلەكانی گەرماش بەچەند پلەیەك نزم دەبنەوە.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەرزتر دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەکەمان و لە کاتەکانی بەیانی زودا لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا باران بارینێکی مامناوەند لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات و پاشان تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە، هەندێک کات لێزمە باران دەبێت بەتایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆک کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنوری ئەو پارێزگایە بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە كە سبەی پلەكانی گەرما بە 2 تا 4 پلە نزمتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 17، سلێمانی: 16، دھۆک: 15، کەرکوک: 18، ھەڵەبجە: 17، سۆران: 15، گەرمیان: 21 پلە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









