پەرلەمانی بەریتانیا ناردنی کۆچبەرانی بۆ رواندا پەسەند کرد

SNN
پەرلەمانتارانی بەریتانیا پشتیوانی لە پلانی حکومەت دەکەن بۆ ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا، بە زۆرینەی دەنگ ئەو پرۆژە یاسایە جێبەجێ دەکەن.
میدیا بەریتانییەکان بڵاویانکردووەتەوە و ئاشکرایدەکەن، ئەنجومەنی نوێنەرانی بەریتانیا دەنگ بە پرۆژە یاسایەك دەدەن كە رێگە بە حكومەت دەدات كۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا رەوانە بكات.
ئاماژە بەوەکراوە، دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە كە جێگەی مشتومڕێكی زۆر بوو، دوای حەوت كاتژمێر گفتوگۆ بوو، تێیدا 313 پەرلەمانتار دەنگیاندا بە یاساكە و 269 پەرلەمانتاریش دەنگیان لەدژی یاساكەدا.
جێگەی باسە، لە یاسا نوێیەكەدا هاتووە كە رواندا وڵاتێكی سەلامەتە بۆ وەرگرتنی ئەو كۆچبەرانەی بە شێوەیەكی نایاسایی دەگەنە بەریتانیا، ئەمەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو دادگای باڵای بەریتانیا، بەرنامەی راگواستنی پەناخوازانی بۆ رواندا بە نایاسایی ناساند، بەو هۆیەی رەنگە پەنابەرە راستەقینەكان مەترسییان لەسەر دروست ببێت لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ئەو وڵاتانەی لێوەی هەڵهاتوون، پاش ئەوەی دەنێردرێنە رواندا و لەوێوە دەگێڕدرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









