SNN سێ سیناریۆ بۆ چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لە کۆتا مانگی ساڵی 2023داین و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هێستا مووچەی مانگی 9یان وەرنەگرتووەو تاوەکو ئێستا ئاسۆیەکی روون و دیار نییە کە ئاخۆ مووچەی ئەم سێ مانگەی کۆتایی چارەنووسی بەكوێ دەگات، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریش وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە و دەڵێت: سێ سیناریۆی بەهێز لەبەردەستدایە و بەهیزترینیان ئەگەر دووبارە سەرهەڵدانەوەی پاشەکەوتی مووچەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای لە وەزارەتی دارایی بە SNNدراون حکومەت بۆ دابەشكردنی مووچەی سێ مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێم ( 10 و 11 و 12) سێ سیناریۆی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی لە ساڵی نوێوە مامەڵە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات.
ئەو بەرپرسە دەڵێت: سێ سیناریۆكەی بەردەم حكومەتی هەرێم بریتین لەوەی كە حكومەتی عێراق وەڵامی نوسراوەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بداتەوە بە پێدانی ترلیۆنێك و 100 ملیار دینار بۆ مووچەی ئەو سێ مانگەی كە ماوە دابەشبكرێت، سیناریۆیەكی دیكەش ئەوەیە ئەگەر حكومەتی عێراق وەڵامی حكومەتی هەرێمی نەدایەوە ئەوا بەداهاتی ناوخۆ مووچەی مانگێكی دیكە دابەشبكرێت و سیناریۆی سێیەمیش ئەوەیە كە هاوشێوەی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی دیكە مووچەی ئەو سێ مانگەی ئەمساڵیش پاشەكەوت بكرێت كە ئەگەری زۆر هەیە حكومەتی هەرێم سیناریۆی پاشكەوتی مووچە هەڵبژێرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم خۆی بە بەرپرس نازانێت لە پێنەدانی ئەو سێ مووچەیەی كە ماوە دابەشبكرێت، چونكە سەرۆكی حكومەت و بەرپرسانی دیكەی هەرێم چەند جارێك ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە كە ئەوەی لەسەر شانیان بووە جێبەجێیان كردووە بەرامبەر بە عێراق، ئەوە حكومەتی عێراقە پابەند نییە بە پێدانی شایستە داراییەكانی هەرێم، بۆیە ئەوەش بیانوویەكی بەهێزە بەدەست حكومەتی هەرێمەوە بۆ پاشەكەوتكردنی مووچەی ئەو سێ مانگە و لە سەری ساڵی نوێوە مووچەی مانگی یەك دابەشبكرێت لە ئەگەری ناردنی پارە و هەموارکردنەوەی بڕگەومادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








