نرخی مریشكی زیندوو دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە

مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕكانی هەرێم ڕووی لە دابەیزنی بەرچاو كردووە و لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشك بە دووهەزار و 500 دینار و بەراورد بە مانگی رابرردوو بۆ هەر كیلیۆیەك زیاد لە دوو هەزار دینار نرخەكەی لەدەستداوە، سەرۆكی كۆمەڵەی كێلگە پەلەوەرییەكانیش ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا خاوەن كێلگەكان لە زەرەردان و خواست لەسەر مریشك كەم بووەتەوە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێلگەپەلەوەرییەكانی سلێمانی و گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: نرخی مریشك بە گوێرەی خواست و خستنەڕوو لە مانگێكەوە بۆ مانگێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو لە كێڵگەكان دوو هەزار و 300 دینارە لەكاتێكدا ئێستا تێچووی پێگەیاندنی كیلۆیەك مریشك دوو هەزار و 700 دینارە، هەربۆیە خاوەن كێڵگەكان لە زەرەردان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە مریشكفرۆشەكانیش كیلۆی 150 دیناری دەخەنە سەر و بەشێكی دیكەشیان كیلۆی 250 دینار خێری دەخەنە سەر لە ئێستادا بە گشتی نرخی كیلیۆك مریشك بە دوو هەزار و 500 دینارە لە بازاڕەكانی هەرێم، هاوكات مریشكێكی زۆر لە كێڵگەكاندان و خواستیش لەسەر مریشك كەمبووەتەوە نییە نرخی هەموو شتێكیش بەگوێرەی خستنەڕوو و خواست بەرز و نزم دەكات.
ئاسۆ محەمەد، یەكێك لە مریشك فرۆشانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی مریشك بەردەوام ڕوو لەدابەزین دەكات ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشك بە دوو هەزار و 400 تا دوو هەزار و 500 دینارە، لەكاتێكدا لەمانگەكانی ڕابردوو كیلیۆیەک مریشك زیاد لە چوار هەزار و 250 دیناری تێپەڕاند، بۆیە هەتا نرخی مریشك هەرزانتربێت بۆ ئێمە و هاووڵاتیانیش باشە و خەڵك زیاتر ڕوو لەكڕینی مریشك دەكات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









