سەرۆکی یەکێتی پیاوان: ئەمساڵ 574 حاڵەتی توندوتیژی دژبەپیاوان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لەمساڵدا 574 سكاڵا و تووندوتیژی دژبە پیاوان تۆماركراون هاوكات هەرلەمساڵدا 59 پیاویش خۆیان كوشتووە و حەوت پیاوی دیكەش بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لەلایەن كەسوكاری هاوسەرەكانیانەوە كوژراون، حاڵەتەكانی توندوتیژی دژبەپیاوان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیكردووە.
بورھان عەلی، سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەوئامارانەی كە لە لقەكانمانەوە لەشاروشارۆچكەكان كۆمانكردووەتەوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا كۆتایی مانگی ڕابردوو 574 جۆری سكاڵاو تووندوتیژی دژبەپیاوان تۆماركراون و هەرلەوماوەیەشدا 59 رووداوی خۆكوشتنی پیاوان هەبووە و حەوت پیاویش بەهۆی كێشەی خێزانی یاخود لەلایەن كەسوكاری هاوسەرەكانیانەوە كوژراون كە پێنج حاڵەتیان لە پارێزگای هەولێر تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند هۆكارێكی سەرەكی هەن لەپشت بەردەوامی كێشە خێزانییەكان لە كۆمەڵگەی كوردی، كە گرنگترینیان بریتین لە بەردەوامی قەیرانی دارایی و خراپی باری گوزەرانی هاووڵاتیان، هاوكات تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و سۆشیالمیدیاش یەكێكە لە هۆكارەكان لەگەڵ ئەوەشدا پاشەكشەكردنی دەسەڵاتی یاسایی و ناسەقامگیری سیاسی وایكردووە دەروونێكی نائارام بۆ تاكی كورد دروست ببێت و كێشەخێزانییەكان ڕوولەزیاد بوون بكەن.
سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئامارەكان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیكردووە بەجۆرێك لە ماوەی 11 مانگی ساڵی ڕابردوولە هەرێمی كوردستان 427 جۆری سكاڵا و تووندوتیژی تۆماركرابوون،كە 48 حاڵەتی كوشتن تۆماركرابوو بەڵام لەمساڵدا ژمارەكە بۆ 574 حاڵەتی سكاڵاو 59 حاڵەتی كوشتنی پیاوان زیادیكردووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









