بەڕێوەبەری گشتی پێشووی باجی هەرێم لە قسەکانی پێشووی پاشگەز دەبێتەوە

SNN
بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی باجی هەرێم لە قسەکانی پێشتری پەشیمان بووەتەوە و دەڵێت “من نەموتووە داهاتی ساڵانەی باج 800 ملیار دینارە”.
زانیار محەمەد قادر، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی باجی هەرێم لە پاش ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی دوبارە لە لێدوانێکدا پاشگەزبونەوەی خۆی لە قسەکانی پێشوی راگەیاند و بە دەنگی ئەمەریکای وت: هەندێک میدیا و پەیجی سەر سۆشیال میدیا لێدوانەکانیان بە تەواوی نەگواستووەتەوە، دووپاتیشی کردەوە ئەو هەتا ساڵی 2016 لەو پۆستەدا بووە و لێدوانەکانی تەنیا پەیوەستن بەو کاتە بووە کە لەو پۆستەدا بووە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی “من بەرپرسم و باسی هەتا مانگی چواری ساڵی 2016م کردووە، ئەو ماوەی چوار ساڵەی کە من کارمکردووە بە نزیکەی داهاتی باج دەگەیشتە 800 ملیار لەگەڵ لە 3%ی باجی گومرگی لەگەڵ (لێبڕنی ڕاستەوخۆ) ئەمانە لای ئێمە تۆمار نەدەکرا لە باج چونکە لە 3% لە گومرگ تۆمار کرابوو، (لێبڕنی ڕاستەوخۆ) لە خەزێنە تۆمار دەکرا، ئەگەر تۆمارمان بکردنایە سەر لەنوێ لەبەغداد پێوانەیان دەکرد، چونکە عێراق وەک دوژمنێک سەیری ئێمەی دەکرد.”
ئاماژەی بەوەکردووە،” لە 2012 نزیکەی 130 ملیار، لە 2013، 160 ملیار، لە ساڵی 2014 ، 212ملیار ، لە ساڵی 2015 ، 190 ملیار، ئەو چوار مانگەی ساڵی 2016 نزیکەی 40 ملیار دینار داهات بوو، ، واتە ئاوەها کە لێکی دەدەینەوە نزیکەی 700 ملیارێک دەکات لە چوار ساڵ و چوار مانگە + لە 3% لەگەڵ کۆدەکەیتەوە دەکاتە نزیکەی 800 ملیار، من وەهاموت نەک ساڵانە، بە رەسمی قسەکەم نەکردووە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە لێدوانی پێشوتردا کە 13 کانوونی یەکەم بوو، رایگهیاند بوو، لە ماوەی رابردو داهاتی باج 800 ملیار دیناربو، بەڵام بۆ بەغدایان دەنوسی 200 ملیار دینارە، ئەو باجەی ئێسستا بۆ هاوڵاتیان دانراوە لەگەڵ دۆخی ژیانیاندا ناگونجێت، لە بەرامبەردا جێگری بەرێوەبەری باجی ئێستای هەرێم دەڵێت، سەپاندنی باجەکانی ئێستا بەپێی یاسا کراوە و لەلایەن بەغداوە دیاری کراوە نەک هەرێم.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








