یه‌كێتى ئه‌وروپا شكستى خۆى راگه‌یاند له وه‌ستاندنى شه‌ڕى غه‌ززه‌دا

دیمه‌نێكى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه له رۆژى 25 مینیدا | فۆتۆ: AA
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى كانونى یه‌كه‌م، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى یه‌كێتى ئه‌وروپا شكستى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى راگه‌یاند له هه‌وڵدان بۆ ئاگربه‌ست له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل و وتى: كۆبوونه‌وه‌كانمان بێسوود بوون.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌باره‌ى چه‌ند پرسێكى تایبه‌ت به ئه‌وروپا و یه‌كێتیه‌كه ده‌ستیپێكرد، بڕیاره تاوه‌كو سبه‌ى 16ى كانونى یه‌كه‌م به‌رده‌وامبێت. یه‌كێك له پرسه‌كانى لوتكه‌كه بریتی‌بوو له راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له‌نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل. پێشنیاره‌كه له‌لایه‌ن ئیسپانیا، به‌لجیكا، ئێرله‌ندا و ماڵتاوه كرا، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌كه‌دا ره‌تكرایه‌وه
چارلس میشێل، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا له‌دواى كۆتایی هاتنى رۆژى یه‌كه‌مى لوتكه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: “گفتوگۆى زۆرمان كرد له‌سه‌ر پرسى غه‌ززه، به‌ڵام گفتوگۆمان بێسوود بوون و نه‌گه‌یشتینه رێككه‌وتن”.
وتیشى: “جه‌ختمانكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه هاریكارى مرۆیی بگه‌یه‌نرێته غه‌ززه و نه‌خۆشخانه‌ى گه‌ڕۆكه‌كان بكرێنه‌وه، هاوكات هێرشى جووه هاورده‌كانمان بۆسه‌ر كه‌رتى غه‌ززه شه‌رمه‌زار كرد”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پێویسته حه‌ماس بارمته‌كان ئازاد بكات، پێویسته ئیسرائیلیش رێگه‌خۆشكه‌ربێت بۆ گه‌یاندنى هاریكارى مرۆیی”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
23كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









