په‌یامێك له سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقه‌وه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
سه‌رۆكوزه‌یرانى عێراق له‌باره‌ى به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌م به‌شدارى كاراتان هه‌بێت له ده‌نگداندا، ده‌شڵێت: “هیچ به‌دیلێك بۆ هه‌ڵبژاردن نییه”.
بڕیاره سبه‌ى شه‌ممه 16ى كانونى یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له سه‌رتاسه‌رى وڵات به‌ڕێوه‌بچێت. له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتى: “من وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمم به‌جێهێناوه، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه ئێوه‌ى هاووڵاتى به به‌شداریكردنى كاراتان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن داهاتووى وڵاته‌كه‌تان بوونیاد بنێن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “داوا له هه‌موو تاكێكى عێراقى ده‌كه‌م ده‌نگبده‌ن و ئه‌و كاندیدانه هه‌ڵبژێرن كه به‌هێزن و ده‌توانن یارمه‌تى بونیادنانى عێراق بده‌ن”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “پێویسته ئێوه‌ى هاووڵاتى عێراقى ئه‌م دیموكراسیه‌ى كه ئێستا هه‌یه بیپارێزن، به‌شداربن له‌م قۆناغه گرنگه‌دا كه وه‌رچه‌رخان دروستده‌كات”.
به وته‌ى شیاع سودانى، “نه خۆى نه هیچ كه‌سێكى نزیك له‌و به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كردووه”.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق وتى: “ماوه‌ى 10 ساڵه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان به‌ڕێوه‌نه‌چووه، هه‌موان ده‌زانن هۆكارى ئه‌م بابه‌ته چییه، بۆیه ئێستا ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه كه بچنه سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان. به‌هیواشم له‌دواى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به زووترین كات ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان پێكبهێنرێن و ده‌ستبه ئه‌ركى سه‌رشانیان بكه‌ن”.
رۆژى 18ى كانونى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له ته‌واوى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به گشتى له كۆى عێراق 16 ملیۆن و 158 هه‌زار و 788 كه‌س له ده‌نگدانى گشتى و تایبه‌تدا ده‌نگده‌ده‌ن. بڕیاره سبه‌ى شه‌ممه ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









