
سوپای ئەمریکا لە عێراق
SNN
پنتاگۆن سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە هەرێمی کوردستان و عێراق دەدات بۆ ئەوەی لەوەڵامدانەوەی هێرشی درۆنی و موشەکی بەکاریبهێنن و بنکەکانیان لەو هێرشانە بپارێزن، بەو هۆیەوە ئەو بودجەیەی کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و یارمەتیدانی پێشمەرگە، هەسەدەو هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەرخاندەکرێت، کەمدەکرێتەوە.
پێنجشەممەی رابردوو 14ی کانوونی یەکەمی 2023 بە کۆی دەنگ بودجەی بەرگری نیشتمانی بۆ ساڵی 2024ی ئەمریکا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتەوە پەسەندکرا، کە 886 ملیار دۆلار دەخاتە بەردەست پنتاگۆن بۆ ئەوەی لەساڵی داهاتودا لەبەرگریی وڵاتەکەیدا خەرجی بکات.
لەدەقی یاساکەدا هاتووە، دەبێت تاوەکو یەکی شوباتی 2024، وەزارەتەکانی بەرگریی و دەرەوەی ئەمریکا پلانێکی هاوبەش دابنێن بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ئەوەی لەوەڵامدانەوەی هێرشە درۆنی و موشەکییەکان بەکاریبهێنن، هاوکات هێزەکانی ئەمریکا لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی سیستمە بەرگرییەکە، مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن.
بەگوێرەی یاساکە داوا لەپنتاگۆن دەکات، 90 ڕۆژ دوای ئامادەکردنی پلانەکە، دەست بەجێبەجێکردنەکەی بکرێت و لەناوەڕاستی ساڵیشدا وەزیری بەرگری لە کۆنگرێس ئامادە دەبێت بۆ زانیاریدان لەسەر چۆنێتی جێبەجێکردنی پلانەکە، یاساکە تەنها پێویستی بە سەرۆکی ئەمریکایە جۆبایدن واژۆ لەسەر جێبەجێکردنەکەی بدات.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە مانگی تەمموزی 2023دا، لیژنەیەکی کۆنگرێس داوایکرد سیستمی بەرگریی ئاسمانی بەهەرێمی کوردستان بدرێت و دوێنێش هاوپهیمانی نێودهوڵهتی لهپهیامێكدا ڕایگهیاند، “دهمانهوێت ههرێمی كوردستان لهدۆخێكی ئارام و سهقامگیر و پارێزراودا بێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









