ساڵى داهاتوو سیستمى خۆتۆماركردن بۆ حه‌ج ده‌بێته ئۆنڵاین

مزگه‌وتى حه‌رام له مه‌ككه | فۆتۆ: islamic-relief
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم رایگه‌یاند، ساڵى داهاتوو نزیكه‌ى 4 هه‌زار كه‌س مافى ئه‌وه‌یان ده‌بێت له هه‌رێمى كوردستانه‌وه گه‌شتى ئاینیی حه‌ج بكه‌ن، ده‌شڵێت: “ساڵى داهاتوو سیستمى خۆ تۆماركردن بۆ حه‌ج ده‌بێته ئۆنڵاین”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ى كانونى یه‌كه‌م، له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر تیروپشك بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامدرا كه ناویان بۆ گه‌شتى حه‌جى ساڵى 2024 تۆمار كردووه.
له‌باره‌ى پرۆسه‌كه‌وه شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئه‌مساڵ 121 هه‌زار و 864 كه‌س ناوى خۆیان تۆماركردووه بۆ ئه‌وه‌ى فه‌ریزه‌ى حه‌ج به‌جێبهێنن، له‌و رێژه‌یه‌ش نزیكه‌ى 4 هه‌زار كه‌س ناویان ده‌رده‌چێت له تیروپشكى ئه‌مڕۆدا و سه‌رجه‌م ناوه‌كانیان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى پرۆسه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئه‌مساڵ له كۆى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناویان تۆمار كردووه 2 هه‌زار و 504 كه‌سیان كه پار ناوى خۆیان تۆمار كردووه ناوه‌كانیان ده‌رده‌چێت. هاوكات، هه‌زار و 670 كه‌سیان كه ناوه‌كه‌یان ده‌رده‌چێت ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ئه‌مساڵ فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه”.
به وته‌ى “به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناویان له تیروپشت ده‌رده‌چێت، ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌رده‌چێت كه ده‌بنه یه‌ده‌گ و ئه‌گه‌ر كه‌سێك فهریزهكهى به‌جێنه‌هێنا ئه‌وا ئه‌وان ده‌چن شوێنه‌كه‌ى” و ده‌ڵێت: “هه‌زار و 250 كه‌س كه ساڵى پار ناویان تۆمار كردووه ده‌بنه یه‌ده‌گ و 830 كه‌سى تریش كه ئه‌مساڵ فۆڕمیان پڕكردووه‌ته‌وه هاوشێوه‌ى كۆنه‌كان ده‌بنه یه‌ده‌گ”.
شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندى له به‌شێكى گۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاشكراى كرد، “ئه‌مساڵ كۆتا ساڵه كه پرۆسه‌ى خۆتۆماركردن بۆ حه‌ج تێدا به‌مشێوه‌یه ده‌بێت، ساڵى داهاتوو پرۆسه‌كه ده‌بێته ئۆنڵاین و له‌ڕێگه‌ى ئه‌پڵیكه‌یشنێكه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و هه‌موو هاووڵاتیه‌ك ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ى مۆبایله‌كه‌ى ده‌ستیه‌وه ناوى خۆى تۆمار بكات”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









